دوای بینینی رۆڵی پاڵه‌وانه ئه‌فسوناوییه‌كه (Black Widow) له‌جیهانی مارڤل بۆ سینه‌ما، (سكارلیت جوهانسن) سه‌رتۆپی لیستی ساڵانه‌ی گۆڤاری Forbes ی بۆ پڕ داهاتترین ئه‌كته‌ری بۆ خۆی مسۆگه‌ر كرد و به‌وه‌ش له‌ئه‌نجلینا جولی زیاتری به‌ده‌ست ھێنا. به‌پێی زانیارییه‌كان، سكارلێتی ته‌مه‌ن ٣٣ ساڵان ٤٠.٥ ملیۆن دۆلاری كۆكرده‌وه له‌داهاته‌كانی ئه‌مه‌ش ٤ ھێنده‌ی ماوه‌ی پێشووتره.ئه‌نجلینا جولی له‌فیلمی (مالیفسنت) ٢٨ ملیۆن دۆلار و جینیفه‌ر ئه‌نیستن له‌زنجیره‌ی (Friends) ١٩.٥ ملیۆن دۆلاری به‌ده‌ستھێنا.جینیفه‌ر لۆرانس له‌هه‌ردوو فیلمی (مازر و ریدسپارۆ) ١٨ ملیۆن دۆلاری به‌ده‌ست هێنا. ریس ویزرسبۆن ١٦.٥ ملیۆن دۆلاری به‌ده‌ستهێنا و چوه پله‌ی پێنجه‌م.لیستی ١٠ پڕ داهاتترینی فۆربس، هه‌ریه‌ك له میلا كۆنیس و كه‌یت بلانچێت و میلیسا مكارسی و جال جادۆتی گرته‌وه.
خاك- ئاژانسە كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure