لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، ئاگاداری ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه ده‌كاته‌وه كه خولیای خوێندنیان هه‌یه له‌بواری ته‌كنیكی میدیا‌و مه‌رجه‌كان ده‌یانگرێته‌وه، له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا بچن فۆڕمی خوێندن وه‌ربگرن. ده‌قی ئاگاداریيه‌كه.. زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له به‌رواری 3/9/2018 وه فۆڕمی خوێندن بۆ رۆژنامه‌نووسان دابه‌شده‌كات، هاوپێچ كڵێشه‌یه‌ك له فۆڕمه‌كه‌و مه‌رجه‌كان دانراون، هه‌ر ئه‌ندامێك یان ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی هێشتا پێناسی ئه‌ندامێتیان بۆ نه‌هاتووه‌ته‌وه، یان هه‌ر رۆژنامه‌نووسێك ده‌خوازێت له‌بواری ته‌كنیكی میدیادا بخوێنێت، به‌پێی ئه‌و مه‌رجانه‌ی كه دانراون، پێویسته فۆڕمی كۆلێج وه‌ربگرێت، پاشان بێته باره‌گای لق تا پشتگیری ئه‌ندامێتی یان كاری رۆژنامه‌وانی بۆ بكرێت. تێبینی: ماوه‌ی دابه‌شكردنی فۆڕم ته‌نها دوو هه‌فته‌یه. - مه‌رج و رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به وه‌رگرتن به‌م نموونه‌ی فۆڕم و مه‌رجانه هاوپێچ كراون.. له‌گه‌ڵ هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامی له خوێندنی بواری میدیادا لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure