به‌پێی ئاژانسه ته‌ندروستییه جیهانییه‌كان، گه‌ر ده‌تانه‌وێت ته‌مه‌نتان زۆر بێت و ته‌ندروستیتان جێگیر بێت، ئه‌وا گرنگی به‌م رێنماییانه‌ی خواره‌وه بده‌ن. 1- خواردنی میوه، سه‌وزه، دانه‌وێڵه‌و چه‌ره‌سی كه‌م چه‌وری. 2- كلۆسترۆڵی خواردنه‌كانتان سنووردار بكه‌ن و له خواردنی چه‌وری تێر دووربكه‌ونه‌وه. 3- لانیكه‌م هه‌فته‌ی سێ جار‌و هه‌رجارێك 20 خوله‌ك وه‌رزش بكه‌ن. 4- زۆر خۆتان مه‌خه‌نه‌به‌ر تیشكی خۆر. 5- به به‌راوردی باڵاتان كێشتان ستاندارد رابگرن. 6- ڕۆژانه لانیكه‌م 250 میلی لیتر ئاو بخۆنه‌وه. 7- جگه‌ره مه‌خۆن و دووربكه‌ونه‌وه له دووكه‌ڵی جگه‌ره‌ی كه‌سانی تریش. 8- گه‌ر ته‌مه‌نتان نزیكه‌ی 40 ساڵه، تاقیكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی PSAی خوێن ئه‌نجامبده‌ن كه په‌یوه‌ندی به پرۆتستاته‌وه هه‌یه. 9- له په‌یوه‌ندی جنسی جۆری مه‌ترسیدار دووربكه‌ونه‌وه. خاك – سیامه‌ند موهته‌دی س: تێكستی خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure