3/9/2018 10:37 AM

چۆن وابكه‌ین كاتێكی زۆرتر بژین؟

به‌پێی ئاژانسه‌ ته‌ندروستییه‌ جیهانییه‌كان، گه‌ر ده‌تانه‌وێت ته‌مه‌نتان زۆر بێت و ته‌ندروستیتان جێگیر بێت، ئه‌وا گرنگی به‌م رێنماییانه‌ی خواره‌وه‌ بده‌ن.

1- خواردنی میوه‌، سه‌وزه‌، دانه‌وێڵه‌و چه‌ره‌سی كه‌م‌ چه‌وری.

2- كلۆسترۆڵی خواردنه‌كانتان سنووردار بكه‌ن و له‌ خواردنی چه‌وری تێر دووربكه‌ونه‌وه‌.

3- لانیكه‌م هه‌فته‌ی سێ جارو هه‌رجارێك 20 خوله‌ك وه‌رزش بكه‌ن.

4- زۆر خۆتان مه‌خه‌نه‌به‌ر تیشكی خۆر.

5- به‌ به‌راوردی باڵاتان كێشتان ستاندارد رابگرن.

6- ڕۆژانه‌ لانیكه‌م 250 میلی لیتر ئاو بخۆنه‌وه‌.

7- جگه‌ره‌ مه‌خۆن و دووربكه‌ونه‌وه‌ له‌ دووكه‌ڵی جگه‌ره‌ی كه‌سانی ‌تریش.

8- گه‌ر ته‌مه‌نتان نزیكه‌ی 40 ساڵه‌، تاقیكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی  PSAی خوێن ئه‌نجامبده‌ن كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ پرۆتستاته‌وه‌ هه‌یه‌.

9- له‌ په‌یوه‌ندی جنسی جۆری مه‌ترسیدار دووربكه‌ونه‌وه‌.

خاك – سیامه‌ند موهته‌دی
س: تێكستی خاك




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved