زانایانی زانكۆی ماكماسته‌ر له كه‌نه‌دا، رایانگه‌یاند كه ئه‌وجۆره گۆشته سوورانه‌ی له‌ژێر پله‌ی گه‌رمیدا ده‌ستكاری نه‌كراون و سروشتین، به‌سوودن بۆ دڵ و شانه خوێنبه‌ره‌كان. له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا كه 218 هه‌زار كه‌س به‌شداریان تێدا كردووه، دابه‌شیان كردوون بۆ 5 به‌شی جیاواز، به‌پێی جۆری سیستمی خۆراكییه‌كانیان، به‌راورد كراوه له‌نێوان ئه‌نجامه‌كاندا، به‌پێی لیستێك كه ئه‌و ماددانه دیاری ده‌كات به‌شداربووه‌كان له ژه‌مه رۆژانه‌كانیان خواردوویانه. سیستمه خۆراكییه ته‌ندروسته 18 خاڵی به‌ده‌ستهێناوه، له‌كاتێكدا سیستمه خۆراكییه ناته‌ندروسته‌كان ئه‌وانه‌ی ته‌نها پشت به پرۆتینی ئاژه‌ڵی ده‌به‌ستن 11 خاڵی به‌ده‌ستهێناوه. به‌راورد كراوه له‌نێوان سیستمی سیستمه جیاوازه‌كان و په‌یوه‌ندی به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و شانه ده‌ماره‌كان و له ئه‌نجامدا وه‌ك چاوه‌ڕوانكراو بووه، كه سه‌وزه‌واته‌كان و چه‌ره‌ساته‌كان و پاقله‌مه‌نیه‌كان و شیر‌و ماسییه‌كان به‌شدارن له كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری مه‌ترسی زوو مردن به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ. به‌ڵام ئه‌وه‌ی نوێیه له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا، ئه‌وه‌یه گۆشته سووره چاره‌سه‌رنه‌كراوه‌كان به گه‌رمی سوودی بۆ دڵ و شانه ده‌ماره‌كان هه‌یه. خاك - سیڤا ئازاد س: روسیا توده‌ی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure