له نوێترین كاری هونه‌یاندا، تیپی مۆسیقای سلێمانی كلیپێكیان بڵاوكردووه‌ته‌وه. كلیپه‌كه به‌ناوی (دوو سواره)یه، هونه‌رمه‌ند هونه‌ر عه‌لی وتویه‌تی. هه‌روه‌ها هۆنراوه‌و میلۆدی فۆلكلۆره‌و له ستۆدیۆی لاوه به هاوكاری كۆمه‌ڵێك موزیسیانی به‌توانا تۆماركراوه. تیپی مۆسیقای سلێمانی به مه‌به‌ستی پاراستنی ره‌سه‌نایه‌تی و بوژاندنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدانی هونه‌ری مۆسیقای كوردی، له شێوازێكی ره‌سه‌ن و هاوچه‌رخدا ساڵی 1967 له شاری سلێمانی به ده‌ستپێشخه‌ری كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ندی لاوی به‌توانای ئه‌م شاره دامه‌زراوه. له‌وساته‌وه تائێستا ئه‌م تیپه به‌رده‌وام و به شێوازێكی زانستیانه كار بۆ پێشخستنی هونه‌ری مۆسیقا‌و گۆرانی كوردی ده‌كات، رۆڵی گرنگی هه‌بووه‌و هه‌یه له هێنانه‌كایه‌ی به‌رهه‌می سرودو گۆرانی و مۆسیقای كوردی به فۆرمی جۆراوجۆر، به‌پێی سه‌رده‌مه‌كان و به ره‌چاوكردنی ره‌سه‌نایه‌تی، نوێگه‌ری له هونه‌ری مۆسیقا‌و گۆرانی كوردیدا كاری كردووه، داهێنانی زۆری هه‌بووه له گه‌شه‌پێدانی فۆلكلۆری كوردی و دانانی ئاواز‌و شێوازی نوێی ئاماده‌كردن، دابه‌شكردن، باكگراوندو كاركردن له‌سه‌ر شێوازی كۆراڵ و به‌كارهێنانی ئامێره میللی و رۆژئاواییه‌كان، رۆڵی زۆری هه‌بووه له ده‌رخستن و پێگه‌یاندنی توانا‌و رووخساری نوێ. رۆڵی كاریگه‌ریان هه‌بووه بۆ هاندانی ره‌گه‌زی مێ بۆناو دنیای هونه‌رویه‌كه‌مین تیپی مۆسیقای تایبه‌ت به كچان و منداڵانی دامه‌زراندو له چه‌ندین فێستیڤاڵی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه‌دا پله‌ی به‌رزیان به‌ده‌ستهێناوه. خاك
ئه‌مه‌ی خواره‌وه لینكی كلیپه‌كه‌یه
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure