4/9/2018 05:59 PM

جگەری ئامەد

ئامەد-ژینۆ عەبدولڵا


یە كێك لە وسیما جوانانەی تری شاری ئامەدی باكوری كوردستانی پێدە ناسرێتەوە، خواردنە پاك و بە تامەكانیەتی بە تایبەتی بە خواردنی جگەر ناسراوە.
چوونت بۆ ئامەد بەبێ خواردنی جگەر وەك ئەوەیە سەردانی ئامادد نە كردبێت، ئەم ئەو وتەیە یە كەزۆربەی خەڵكی ئامەد بە گەشتیاران و میوانانی دەڵێن.   


حاجی قادر عەبدولرەحمان تە مەن 56 ساڵ خەڵی ئامەد ئاماژەی بەوەكرد، لە توركیا هەر شارەو تایبەت مە ندیەكی خۆی هەیە، هەریەكە لە وان و ئامەد بە گۆشت و جگەر بە ناوبانگن لە تەواوی توركیادا و بە و هۆیەوە بەردەوام ئەوانەی حەزیان لە گۆشتی پاك و بە تام هەیە لە گەڵ جگەر دێنەئێرەو ئەم خواردنە بە تامە دە خۆن.
ئامادە كردن و برژاندنی جگەر لە ئامەد تایبەت مەندیەكی خۆی هەیە و بە پێچەوانەی كلتوری باشوری كوردستانەوە زیاتر عەسران وئێواران و  شەوان دە خورێت و لە ناوچەی (دەرێ قاپێ) لە ئامەد بە درێژایی لە ناوچەرگەی بازارو سەنتەری ئەم بازاڕەدا فرۆشیاران جگەر دە برژێنن و پێشكەشی میوانانی دەكەن و بە تایبەت لە دەمەو ئێواراندا دیمە نێكی تایبەت دەدات بە و ناوچەیە و ژمارەیەكی بەرچاوو لە خەڵك ڕووی تێدەكات هەم بۆ پشوودان و هەم بۆ خواردنی ئەم خواردنە بەتامەی شارەكەیان.


كەریم ئەحمەد، كە زیاتر لە پە نچا ساڵە دوكانی جگەر خانەی هەیە، باسی ئەوە دەكات گۆشت و جگەری ئامەد تازەو نوێن و گرنگی زۆر بە برژاندن و ئامادەكردنی دەدەین و جار و بار لە سەر خواستی موشتەریەكانمان بۆن و بەرامی تایبەتی پێوە دەكەین و لەگەڵ دۆی كوردی پێشكەشسیان دەكەین و نرخەكەشی زۆر هەرزانە بۆیە هەم خەڵكی ئامەد و هەم گەشتیاران و هەم خەڵكێكی زۆر لە شارەكانی توركیاوە ڕوومان تێ دەكەن.


زرێڤان كەریم خەڵكی دهۆك، باس لە بەتام و چێژی جگەری ئامەد دەكات و دەڵی ئەوە ی زۆر خۆشەو جیاوازە لەلای خۆمان ئەوەیە جگەر لە باشوری كوردستان زیاتر بەیانیان دە خورێت، بە ڵام لێرە ئێواران و شەوان دە خورێت و تام و چێژێكی تایبەتی هەیە و خواردنێكی زۆر پاك و خاوێنەو زۆر جوانیش دەی ڕازێننەوە هەربۆیە بەردەوام دێمە ئامەد و خواردنی سەرەكیم جگەرە.








زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved