رۆژی 4-9-2018 د.جه‌مال ئه‌حمه‌د ره‌شید پسپۆڕی نه‌خۆشی منداڵان، له ته‌مه‌نی 73 ساڵی به‌هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌وه له ئه‌ڵمانیا كۆچی دوایی كرد. د.جه‌مال وه‌ك پزیشكێكی خۆبه‌خش و خۆشه‌ویست نزیكی په‌نجا ساڵ خزمه‌تی به منداڵانی كوردستان كرد‌و دوای خانه‌نشین بوونیشی هه‌ر له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان به‌رده‌وامبوو. به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی د.جه‌ماله‌وه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌نراوێكیان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی: به داخ و په‌ژاره‌یه‌كی قوڵه‌وه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كۆچی دوایی د.جمال ئه‌حمد ڕه‌شید، پڕۆفیسۆرو پزیشكی پسپۆری نه‌خۆشیه‌كانی منداڵان ڕاده‌گه‌یه‌نێت، كه ئه‌مڕۆ به‌نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد. سه‌ره‌خۆشی له خۆمان و خانه‌واده‌و پزیشكان و دۆست و هه‌ڤاڵانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین، داواكارین له خودا بیخاته ژێر به‌زه‌یی خۆی و به به‌هه‌شتی شادبكات. خوالێخۆشبوو، یه‌كێكبوو له پزیشكه هه‌ره سه‌ركه‌وتووه‌كان و دڵسۆز‌و ماندونه‌ناس و به‌ئه‌زموون بوو، هه‌میشه خۆی و توانا‌و كاته‌كانی ته‌رخان ده‌كرد بۆ خزمه‌تی نه‌خۆش و ڕزگاركردنی گیان و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاره‌كانیان. پزیشكێكی نمونه‌یی بوو له ڕه‌وشتی به‌رزی پزیشكی، پیشه‌كه‌ی خستبووه سه‌روو هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان، به‌شایه‌دی هه‌مووان مرۆڤێكی به‌خشنده‌و به‌سۆزو خۆنه‌ویست بوو، كۆچی دوایی زه‌ره‌رێكی گه‌وره‌بوو له پیشه‌ی پزیشكی و ته‌ندروستی له كوردستان. خوالێخۆشبوو مامۆستایه‌كی نمونه‌یی بوو بۆ پزیشكان و هاوپیشه‌كانی، هه‌مووان سوودیان له‌بوونی ئه‌و به‌ڕێزه وه‌رده‌گرت. جێگات به‌هه‌شت بێت كاكه د.جمال، هه‌مووان دڵگرانین بۆت، ڕۆحت شاد بێت. خاك - راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure