زانایان توانیان هه‌نگاوێكی گرنگ بنێن به‌ره‌و ده‌رمانه هێوركه‌ره‌وه به‌هێزه‌كان و ناشبێته هۆی ئاڵووده بوون. زانایانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان هیوایان وایه ئه‌م ده‌رمانه بتوانێت به‌سه‌ر رێژه‌ی ئاڵووده‌بوونی مادده‌ی ئه‌فیوندا زاڵ‌بێت، كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن و مانگانه هه‌زاره‌ها كه‌س به‌هۆیه‌وه گیانله‌ده‌س ده‌ده‌ن، چونكه ئه‌و هێوركه‌ره‌وانه ده‌خۆن كه ئه‌فیونی تێدایه‌و له‌بری مادده هۆشبه‌ره‌كان به‌كاریده‌هێنن. زانایانی زانكۆی ویك فۆرستی پزیشكی سه‌ركه‌وتوون له دۆزینه‌وه‌ی ده‌رمانێك جێگره‌وه‌ی هیوركه‌ره‌وه‌كانی پێشوو، بۆیه مادده‌یه‌كیان به ناوی AT-121 دروستكردووه‌و به تاقیكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر مه‌یمون ده‌ركه‌وتووه كه توانای له نه‌هێشتنی ئازار هیچ له ئه‌فیون كه‌متر نیه. خاك – سیڤا ئازاد س: روسیا توده‌ی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure