زۆربه‌ی تاكه‌كان به‌ده‌ست زیبكهوه ده‌ناڵێنن به‌تایبه‌ت زیبكه‌ی پشت، به‌وپێیه‌ی زۆرجار زیبكه‌ی پشت قه‌باره‌یان گه‌وره‌یه‌و ئازاری هه‌یه، ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت له‌و كێشه‌یه به‌دووربیت ئه‌وا چه‌ند رێنماییه‌ك جێبه‌جێبكه. كاتێك ئاره‌قت كرده‌وه راسته‌وخۆ خۆت بشۆ، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئاره‌قكردنه‌وه ده‌بێته هۆی كۆبوونه‌وه‌ی به‌كتریاو چه‌وری، به‌مه‌ش كونه‌كانی سه‌ر پێست ده‌گیرێت و ده‌بێته هۆی دروستبوونی زیبكه. به‌ئاوی گه‌رم خۆت مه‌شۆ، به‌ڵكو به‌ئاوی شیله‌تێن یان ئه‌گه‌ر ده‌توانیت به‌ئاوی سارد خۆت بشۆ، چونكه ئاوی گه‌رم رێخۆشكه‌ره بۆ دروستبوونی زیبكه‌ی پشت. هه‌روه‌ها به‌جۆره سابونێك خۆت بشۆ كه هه‌ست بكه‌یت پێستت وشكده‌كاته‌وه، چونكه ئه‌و سابونانه‌ی پێست چه‌ور ده‌كه‌ن ده‌بنه هۆی دروستبوونی زیبكه. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure