نیمچه دورگه‌ی كریم له‌ڕوسیا له‌م ساڵانه‌ی دواییدا گه‌شه‌ی كردووه و بووه‌ته جێگه‌ی گرنگیی پێدانی زانایانی شوێنه‌وارناس و توێژه‌روانی سه‌رانسه‌ری جیهان و هۆی ئه‌مه‌ش له‌م چه‌ند دێڕه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت. (ئه‌لكسانده‌ر گیرتسین)، سه‌رۆكی تیمی مانگۆپ و عه‌میدی كۆلێژی مێژووی زانكۆی فیدرالی (كریم) ئاماژه به‌وه ده‌كات، گه‌شه‌سه‌ندن و گرنگیدان به شوێنه‌وار له نیمچه دورگه‌كه‌دا دوای ئه‌وه ده‌ستپێكرد كه ناوچه‌كه خرایه سه‌ر ڕوسیا ، ئه‌مه‌ش پێویستی به‌وه بوو كه پڕۆژه‌ی ژێرخانی ئابووری له‌كه‌رته‌كانی وزه و گواستنه‌وه و گاز و شتی تر جێبه‌جێ بكرێت. به‌گوێره‌ی قسه‌كانی ئه‌و پسپۆڕه، دورگه‌ی كریم بووه‌ته ڕووگه‌ی زانایانی شوێنه‌وارناس له سه‌رانسه‌ری جیهان و ناوخۆی ڕوسیا، به شێوه‌یه‌ك هاتنی تیمی زانستی بووه‌ته شتێكی ئاسایی له دورگه‌كه‌دا. ئه‌و پسپۆڕه وتیشی» كریم زانایانی شوێنه‌وارناسی بێگانه‌ش ڕاده‌كێشێت، به‌ڵام به‌هۆی سزا سه‌پێنراوه‌كانه‌وه ناتوانن وه‌ك تیم بێن، به‌ڵكو وه‌ك تاكه كه‌س دێن و له نزیكه‌وه به‌دواداچوون ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له دورگه‌كه ده‌گوزه‌رێت و به‌شداری پرۆسه‌كانی كنه و پشكنین ناكه‌ن». ئه‌وه‌ی پێویسته بوترێت دامه‌زراوه‌ی ( ئارخیا لوگیا)ی تایبه‌تمه‌ند به شوێنه‌واری ڕوسیی كاری كنه و پشكنین ده‌كه‌ن له‌نیمچه دورگه‌كه‌و توێژینه‌وه له‌سه‌ر گۆڕستانه‌كانی گوندی (كیز ئۆول) و قه‌ڵای ( كیرچ) ده‌كه‌ن . له‌مباره‌یه‌وه ( ئۆلیگ ماركۆف) ی به‌ڕێوه‌به‌ری دامه‌زراوه‌كه وتی»له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا دورگه‌ی كریم له بواری شوێنه‌واردا گه‌شه‌ی به‌رچاوی به خۆوه دیوه، به پله‌ی یه‌كه‌میش به هۆی پرۆسه‌ی بونیادنانی گه‌وره‌وه كه وایكردووه دورگه‌كه له سه‌نته‌رێكی گه‌وره‌ی شوێنه‌وارناسیی بچێت». ئه‌و لێپرسراوه وتیشی» گرنگترین دۆزینه‌وه له‌و تابلۆیه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه كه (ساورماتی دووه‌م)ی پاشای بسبۆران فه‌رمانی كردووه له گۆڕستانی یۆنانی كۆندا بۆ به زیندوویی ڕاگرتنی گه‌وره وه‌رگێركارانی زمانی گه‌لانی ( ئالان ) دروستی بكه‌ن، ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌ده‌ی دووه‌می زاینییه‌وه په‌یوه‌ندیی هه‌بووه له گه‌ڵ (كافكاز )دا كه ئه‌وه‌ش به باشترین دۆزینه‌وه‌كان داده‌نرێت له باشوری ڕوسیادا» . ماركۆف وتیشی «ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه كه هه‌ندێك به‌شی گۆڕستانی ( ئكیز ئۆول) ئاوی ده‌ریا دایپۆشیووه، له‌به‌رئه‌وه زانیانی شوێنه‌وارناس هه‌وڵی ته‌واوی خۆیان ده‌ده‌ن كه پارچه شوێنه‌وارییه‌كان ده‌ربهێنن كه له‌و شوێنه‌دایه به‌ر له‌وه‌ی ئاو به ته‌واوی نقوومیان بكات».
سه‌رچاوه: نۆڤۆستی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure