5/9/2018 04:02 PM

ڕێبوار ئالانی ئاوازی پایزی بڵاوکردەوە


ئاوازی پایز نوێترین کتێبی شیعری( ڕێبوارئالانی) یە ، ئەم کتێبە لە چەند تێکستێکی ئەدەبی پێکهاتووە کە گوزارشت لە عیشق و خاک و نیشتیمان و سروشت دەکەن.

شیعرگەورەترین ژانەری وێژەوهونەری هەرنەتەوەیەکەوگرێدراوی زادەی هزروخەیاڵ فراوانی شاعیرە ، زمان و وێنە لە خوڵقاندی شیعردا گەیاندنی ئەو پەیامەیە کەوەک مەلێکی ئازاد لەچیای ڕۆحی شیعرەوە دادەبەزێتە ناوڕۆحی خوێنەر،چونکە شیعرپارێزەری زمانە لەهەمانکاتیشدا مێژووەوجاری واش هەیە جیهانبینی شاعیرلەشیعرەکانیدا پێش مێژوو دەکەوێت.

کتێبی شیعری ئاوازی پایز لە مەراسیمێکی تایبەتدا و  لە دەزگای ڕۆشنیبیری جەمال عیرفان بەئامادەبوونی  نووسەرڕێبوار ئالانی و  ئەدەب دۆستان بڵاوکرایەوە ئەم مەراسیمە بە وگفتووگۆی لەبارەی ناوەڕۆک و شێوازی نوسینی شیعرەکان بەڕێوەچوو.

سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی ئەم کتێبە ڕێبوارئالانی بە خاکی وت:
من شاعیرێکی پایزیم ، غوربەت و دوروڵاتی هێندە ئاسان نییە بۆیە ئاوازی پایز ئەو دێڕانەیە من دەیانڵێمەوە ، ئەم کتێبە شیعرەکانی لیرکن و زادەی هەست و سۆزوبیری خۆمن، دەبێت لە پشت هەر دێڕێکدا ڕاستیەک بوونی هەبێت تا شیعرێکیش بوونی هەبێت.

ڕێبوارئالانی بەهۆکاری ئەوەی لە تاواوگەودوورلە نیشتیمان دەژی لەوەڵامی پرسیاریکی دیکەی خاکدا سەبارەت بەنووسین و گرنگی دان بەبواری ئەدەب لە دووروڵاتدا ئاماژە بەوە دەکات: بۆئاگاداربوون لە نوسین و بەرهەمی شاعیران و مانەوەی ئەوکلتورە تێکەڵەی کوردستان ئەوان گروپی ( چراکانی تاراوگە) یان پێکهێناوە لەو ڕێگەیەوە تاڕادەیەکی باش لەکاروبەرهەمی یەکدی ئاشنان ، هەروەها سازدانی کۆڕوکۆبوونەوە ئەدەبییەکان جارێکی تر بوونی قەڵەمی کوردی و دەرخستنی شاعیران لە تاواوگەدا دەردەخات.


خاک- تانیائاوارە





 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved