د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا‌و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژينه‌وه‌ى زانستى لە مانگى دەى ئەمساڵدا بۆ جارى سێیەم رانکینگى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان ڕادەگەیەنین، بەو داتایانەشى ئێستا لەبەردەستماندان، بەپێى ئەو ستاندارانەى کە کردوومانە، ئێستا من ئەتوانم ئەوتان پێ‌بڵێم کە ئێستا زۆر ئاماژەى دڵخۆشکەر هەن بەنیسبەت زانکۆکانەوە، سەرجەم زانکۆکان لەو داتایانەى لەبەردەستدان بەرەوپێشچوونى باشیان لەو بوارانەدا بەدەستهێناوە بەتایبەتى لەبوارى لێکۆڵینەوە. ده‌زگاى سه‌رپه‌رشتى و دڵنيايى جۆرى كۆبوونه‌وه‌يه‌كى فراوانى ڕێكخست ئه‌م وتانه‌ى له‌ميانه‌ى كۆبوونه‌وه‌يه‌كى فراوندا هات كه ئه‌مڕۆ 5/9/2018 به ئاماده‌بوون و چاودێرى د.يوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی، د.محه‌مه‌د حسین سه‌رۆكى ده‌زگاى سه‌رپه‌رشتى و دڵنيايى جۆرى، ده‌زگاى سه‌رپه‌رشتى و دڵنيايى جۆرى كۆبوونه‌وه‌يه‌كى فراوانى له‌گه‌ڵ یاریدەدەرانی سەرۆک زانکۆ حکومی و تایبەتەکان بۆ كاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا‌و به‌ڕێوه‌به‌رانى دڵنيايى جۆرى و به‌ڕێوه‌به‌رانى ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى له زانكۆ‌و په‌يمانگا حكومى و تايبه‌ته‌كان له هۆڵى له‌زانكۆى پۆليته‌كنيك له شارى هه‌ولێردا هات. پەرەپێدانی پرۆسەی دڵنیای جۆری و تەندروستى و سەلامەتى لە ناو زانکۆکان یەکێکبووە لە ستراتیژیە گرنگەکانمان له‌ميانه‌ى پێشكه‌شكردنى وته‌يه‌كيشدا وەزیرى خوێندنى باڵا‌و توێژینەوەى زانستى وتى: خۆم بە خۆشحاڵ دەزانم کە ئەمرۆ بەشدارم لەم کۆبوونەوە فراوانەدا، دەستخۆشی لە دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری دەکەم بۆ ئەنجامدانی ئەم کۆبوونەوەیە کە بەر لە دەستپێکردنی خوێندنی ئەمساڵ گفتوگۆ لەگەڵ ئێوەی بەرێز بکەین لەسەر کۆمەڵێک پرسی گرنگ کە پەیوەندارن بە بەرزکردنەوی ئاستی جۆرێتی خوێندن لەگشت زانکۆ‌و پەیمانگاکانی هەرێم. وەزیرى خوێندنى باڵا‌و توێژینەوەى زانستى وتیشى: پەرەپێدانی پرۆسەی دڵنیای جۆری و تەندروستى و سەلامەتى لەناو زانکۆکانی هەرێمی کوردستان یەکێکبووە لە ستراتیژیە گرنگەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی، جێبەجێکردنیشی دەبیتە هۆی بەدەستهێنانی متمانەی تاکەکانیان و کۆمەڵگە لەئاستی خوێندن و بەهای بڕوانامەکانی زانکۆ‌و پەیمانگاکان. د.یوسف گۆران روونیشيکردەوە: وەزارەتەكەمان لەپێشينەى بەرنامەى كاریدايە كە گرنگى زياتر بە پڕۆسەی دڵنيايى جۆرى و كواڵيتى خوێندن و لایەنی تەندروستی و سەلامەتی لەگشت زانکۆ‌و پەیماناگاکان بدات. وتیشى: بۆ ئەمەش لە ئێستادا دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیای جۆری لە وەزارەت بە پەیام و دیدو ئامانجی نوێوە کار بۆ بەرەوپێشخستنی زیاتری زانکۆ‌و پەیمانگاکان دەکات بە ئامانجی دەستەبەرکردنی کوالێتیەکی باشتری خوێندن و فێرکردن بەپێی ستانداردی جیهانی. هەر لە وتەکانیدا، وەزیرى خوێندنى باڵا‌و توێژینەوەى زانستى ڕاشیگەیاند: یەکێک لە ستراتیژیەتە گرنگەکانی وەزارەت بریتيیە لە گرنگیدان بە پڕۆسەی دڵنیای جۆری و تەندروستی و سەلامەتی لە زانکۆ‌و پەیمانگاکان، بۆ ئەم مەبەستەش ئێوە بەرپرسیاریەتیەکی گەورەتان لەئەستۆیە کە بە شیوەیەکی بەردەوام و چالاکانە لێکۆلینەوەی ورد بکەن لەسەر چۆنیەتی پێشخستنی کوالێتی پڕۆسەی خویندن بە سوود وەرگرتن لە ئەزموونی زانکۆکانی وڵاتانی پێشکەوتووی جیهان بۆ ئەوەی لەم ڕێگەیەوە بتوانن ئاستی زانکۆکانی هەرێم بگەیەنن بە ئاستی ستانداردی جیهانی و بەدەستهێنانی پلەیەکی باشتر لە ڕیزبەندی زانکۆکانی جیهان. وەزارەت کاری کردووە لەسەر بایەخدان بە تویژینەوەی زانستی هه‌ر له وته‌كه‌يدا د.يوسف گۆران وتیشى: وەزارەتمان کاری کردووە لەسەر بایەخدان بە تویژینەوەی زانستی، بۆ ئەم مەبەستەش لە هەنگاوی یەکەم (ئەنجومەنی نیشتمانی توێژینەوەی زانستی لە کوردستان)مان دامەزراند، ڕوونيشيكرده‌وه كه ئەمساڵیش بۆ یەکەمجار ئەو گرانتەمان ڕاگەیاندو بۆ چەندین لێکۆڵەر دەرچوو، ئێمە لەگەڵ ئەوەى گرنگى بە توێژینەوە دەدەین دەزگایەکى گەورەمان بۆ هاندانى توێژینەوە دروستکردووە، ئێمە هەوڵمانداوە لەڕێی ڕانکینگیشەوە ئاست و کواڵتى ئەو لێکۆڵینەوانە بەرزبکەینەوە، چونکە تەنها هەبوونى لێکۆڵینەوەو سەنتەرى لێکۆڵینەوە بەس نین، بۆ ئه‌وه‌ش وتى: دوو مەرجى زۆر سەرەکیمان داناوە کە دەبێت لە لێکۆڵینەوەکاندا هەبن، ئەوانیش: پەیوەندیداربن بە کێشەو گرفتەکانى وڵاتەکەمان لە هەموو بوارەکاندا، بۆ کێشە زانستى و ئەکادیمییەکان، ئەو کێشانەى پەیوەستن بە کۆمەڵگا کێشەکانى پەیوەست ئابورى بەڕێوەبردن و حوکمڕانى و مەسەلە زانستیەکان، ئەمە لایەنێک لە لایەنەکانى لێکۆڵینەوەکان. لەبارەى مەرجى دووەمیش بۆ لێکۆڵینەوەکان وەزیرى خوێندنى باڵا‌و توێژینەوەى زانستى وتى:ئاستى توێژینەوەکان، ئێمە تەنها مەبەستمان فێڵدەکەنیە کە بۆچى بەکاریدەهێنین، بەڵکو ئاستى ئەو لێکۆڵینەوانە دەبێت لەگەڵ ئاستە ستانداردە جیهانییەکان بڕوات بتوانێت ئیمپاکت فاکتەرى هەبێت بتوانێت لەگەڵ کۆمەڵگاى ئەکادیمى جیهانیدا تێکەڵبێت. عيراق و يه‌كێتى زانكۆكانى عه‌ره‌بى سوود له كاره‌كانى ئێمه وه‌رده‌گرن وەزیرى خوێندنى باڵا‌و توێژینەوەى زانستى ئاشکراشیکرد: یەکێکی تر لە پڕۆژە گرنگ و سەرەکیەکانی وەزارەتمان بریتی‌بوو لە پڕۆژەی (نیشتمانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان)، ئەوکاتەى کە دەستمان پێ‌کرد دیبەیتێکى زۆر گەورە لەناو زانکۆکان دروستبوو، ئايا سوودى ئەم ڕیزبەندیە چیە؟ ئایا ئەم ڕیزبەندیە چۆن و بە چ پێوەرێک ئەنجامدەدرێت و چ دەزگایەک ئەمە دەکات و بۆ کێ دەکرێت، پێوەرەکانى چین، بۆ ئەمەش هەندێک ناڕەزایەتیش هەبوو لەناو زانکۆکان‌دا، بەڵام ئێستا دواى ئەوەى کە ئێمە بۆ ماوەى سێ ساڵ ئەو ڕیزبەنییەمان کرد ئێستا وەزارەتى خوێندنى بالاى عیراق دەستى پێکردووە بە بیرکردنەوە بۆ دانانى ڕیزبەندى زانکۆکانى عیراق. د.یوسف گۆران لەبارەیەوە زیاتر وتى: لە چەند ڕۆژى ڕابردوو کە سەرۆکى یەکێتى زانکۆکانى عەرەبى کە زیاتر لە 600 بۆ 700 زانکۆى تێدایە بیریان لەوە کردۆتەوە کە ڕانکینگ و ڕیزبەندى دابنێن بۆ زانکۆ عەرەبییەکان، کەواتە ئێمە لەوەدا پێشەنگ بووین، تەنانەت کاتێک وەفدى وەزارەتمان سەردانى بەغدامان کرد‌و لەگەڵ وەزیرى خوێندنى باڵاى عیراق دانیشتین و چ کاتێک کە وەفدى یەکێتى زانکۆکانى عەرەبى هاتبوون داوایان لە ئێمە کرد پێوەرەکان چین بۆ ئەوەى سوودیان لێوەربگرین بۆ دانانى پێوەر بۆ ڕانکینگى خۆیان، لەو چوارچێوەیەشدا د.یوسف گۆران ئەوەى راگەیاند: حەزدەکەم شانازى بەوە بکەن کە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بەتایبەتى ئێوە کە بەشى هەرە زۆرتان بەشداربوون لە جێبەجێکردنى چ لە زانکۆ حکومیەکان چ لە زانکۆى تایبەتەکان پێشەنگ بوونە لەو بوارەداو لە ناوچەکەشدا وەکو باسمانکرد لە هەموو ڕۆژهەڵاتى ناوەراست و وڵاتانى عەرەبى تەنها تورکیا ڕیزبەندى نیشتمانى بۆ زانکۆکان هەیە، بۆیە دەبێت ئێمە هەم شانازى بەوە بکەین هەم بۆ ئەوە بزانین کە ئێمە لەو بوارەدا نە دواکەوتووین لەگەڵ دەوروبەرى خۆمان بەڵکو لەزۆر هەنگاو دا لەپێشەوین. لە مانگى دەى ئەمساڵدا بۆ جارى سێیەم رانکینگى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان ڕادەگەیەنین له به‌شێكى ديكه‌ى وته‌كانيدا وه‌زيرى خوێندنى باڵا‌و توێژينه‌وه‌ى زانستى ئه‌وه‌ى ئاشكراكرد كه وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژينه‌وه‌ى زانستى لە مانگى دەى ئەمساڵدا بۆ جارى سێیەم رانکینگى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان ڕادەگەیەنین، بەو داتایانەشى ئێستا لەبەر دەستماندان بەپێى ئەو ستاندارانەى کە کردوومانە، ئێستا من ئەتوانم ئەوتان پێ‌بڵێم کە ئێستا زۆر ئاماژەى دڵخۆشکەر هەن بەنیسبەت زانکۆکانەوە سەرجەم زانکۆکان لەو داتایانەى لەبەردەستدان بەرەوپێشچوونى باشیان لەو بوارانەدا بەدەستهێناوە بەتایبەتى لەبوارى لێکۆڵینەوە، ئەو لێکۆڵینەوانەى کە فاکتێکى جیهانیان هەیە بۆیە ئەمە جێگاى دەستخۆشیە بۆ هەموو زانکۆکان. د.یوسف گۆران وتیشى: ئێمە مەبەستمان ئەوە نیە زانکۆیەک بەسەر زانکۆیەکى تر گەورە بکەین و بڵێین ئەمە باشترە لەمە، بەڵکو کارى سەرەکی ئێمە دروستکردن و چەسپاندنى ئەو کلتورەیە کە دەبێت لێکۆڵینەوەکانمان لێکۆڵینەوەى رەسمى ئاستبەرز بن و بەشداربن لە پڕۆسەى لێکۆڵینەوە جیهانیەکان و خەم و کێشەى ئەم وڵاتەى خۆمان دەربخەن بۆ کۆمەڵگاى ئەکادیمى تا بزانین لە چ ڕێگەیەکەوە چارەسەریان بۆ بکرێت، چونکە لێکۆڵینەوەکان ناسنامەو کێشەى وڵاتەکەمان دەردەکەن کەس نیە بێت لەسەر کێشەى باڵندەکان لە ناوچەیەکى جوگرافى دەربخات، ئەگەر خۆمان نەبین، یان ئاوێک کە وشکى کردووە یان دارستانێک یان نەخۆشییەکى کۆمەڵایەتى یان نەخۆشیەکى سیاسى هەبێت، ئەگەر خۆمان نەیەین لێکۆڵینەوەى لەبارەوە بکەین. وتيشى: ئێمە لەگەڵ ئەوەى کە لێکۆلینەوە ئەکەین لەناو کۆمەڵگاى ئەکادیمى ئەو گۆڤارانەى کە بڵاودەکەینەوە بەمەلاین خەڵک دەیانخوێنێتەوە، ئەمە خۆى لەخۆیدا مارکێتینگەو قسەکردنە لە کێشەکانى وڵاتەکەمان و ناساندنى ولاتەکەمان و ناساندنى مێژووى خۆمان، بۆیە لەگەڵ ئەوەى ئێمە ئەرکێکى زانستى جێبەجێ دەکەین ئەرکێکێکى نیشتیمانیش دەکەین کاتێک کە ئێمە ئەتوانین لەو ئاستە بەرزانەى لێکۆڵینەوەکانى خۆمان بڵاوبکەینەوە. كار بۆ به‌نێوده‌وڵه‌تى كردنى زانكۆكان به‌رده‌وامه د.يوسف گۆران وتيشى: خاڵیکی تری گرنگ هەیە کە وەزارەتمان کاردەکات لەسەر بەنێودەولەتی کردنی زانکۆ‌و پەیمانگاکانی هەرێم بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە زانکۆکان هەنگاوبنێن بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی متمانە بەخشین (Accreditation) لەلایەن دەزگاو ئاژانسە ئەکادیمە جیهانیەکانی تایبەت بە پێدانی متمانە بەخشین دەدرێت، به‌خۆشحاڵيه‌وه ده‌بينم هه‌ندێك له زانكۆكان چ له‌سه‌ر ئاستى زانكۆ چ له‌سه‌ر ئاستى به‌ش هه‌وڵى جددى ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌كريته‌يشنيان هه‌بێت، چونكه ئێستا ته‌قريبه‌ن له ئاستى دونيا بۆ ناساندن و به‌نێوده‌وڵه‌تى كردن و بۆ يه‌كسانكردنى بڕوانامه‌كان بۆ هه‌موو ئاسته‌نگه‌كانى ديكه‌ى كه دێنه پێشه‌وه بابه‌تى ئه‌كريته‌يشن و متمانه‌به‌خشين گرنگييه‌كى يه‌كجار زۆرى هه‌يه، له‌و چوارچێوه‌يشدا وتى: بۆيه ئێمه يه‌كێك له‌پلانه سه‌ره‌كيه‌كانى وڵاته‌كه‌مان ئێمه له وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژينه‌وه‌ى زانستى بۆ چه‌سپاندنى داهاتوو ئێمه هيچ زانكۆ‌و په‌يمانگايه‌ك نه‌هێڵين كه ئه‌كريته‌يشنيان نه‌بێت، ئێمه گه‌يشتينه ئه‌و متمانه به‌خشينه له ده‌زگايه‌كى ناوخۆيى بێت يان هه‌رێمى يان نێوده‌وڵه‌تى، چونكه ئه‌مه ئێستا بۆته يه‌كێك له ستاندارده هه‌ره گرنگه‌كانى دونيا هيچ پڕۆسه‌يه‌كى خوێندن به‌ره‌وپێش ناچێت ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌كريته‌يشنمان نه‌بێت. هه‌ندێ به‌ش له زانكۆكان سيستمى ئايزۆيان به‌ده‌ستهێناوه له‌باره‌ى سيسمى ئايزۆ كه وه‌زاره‌تى خوێندنى بالا‌و توێژينه‌وه‌ى زانستى هه‌نگاوى گرنگى له‌وبواره‌دا ناوه، بۆ ئه‌وه‌ش ڕايگه‌ياند: لە ئێستادا وەزارەتمان بەگرنگیيەوە دەستیکردووە بە جێبەجیکردنی بەرنامەی ئایزۆ (ISO) کە هەنگاوێکی باشی بڕیوەو لە پلانماندا هەیە دوای جێبەجیکردن و بەدەستهێنانی بڕوانامەی ئایزۆ (ISO) لەلایەن وزارەتمان، دەستبکەین بە جێبەجیکردنی ئەم بەرنامەیە لەگشت دامودەزگاکانی سەر بە وەزارەتمان، بۆیە بەگرنگی دەزانین کە ئێوە لە ئێستاوە ئامادەکاری و کاربکەن بۆ کۆکردنەوەی داتا‌و زانیاری لەسەر ئەم بەرنامەیە بۆ ئەوەی لەکاتی دەستپێکردن بە جێبەجێکردنی بتوانن بە شیوەیەکی باش و ڕیاکوپێک جێبەجێی بکەن. هه‌ر له‌وباره‌يه‌وه د.يوسف گۆران وتى: جێى ئاماژه‌يه له هه‌ندێك له زانكۆكان ئه‌و پڕۆژه‌يه ده‌ستىپێكردووه‌و هه‌ندێك به‌ش له هه‌ندێك زانكۆ ئايزۆى وه‌رگرتووه، چۆن له مه‌سه‌له‌ى متمانه به‌خشين هه‌ندێك له زانكۆكان توانيويانه ئه‌وه ده‌سه‌به‌ر بكه‌ن به‌تايبه‌تى له‌سه‌ر بنه‌ماى هه‌ندێك به‌ش بۆ نموونه زانكۆى ئيشق له هه‌ندێك به‌شى زانكۆى ئه‌مريكى له سلێمانى و بۆ هه‌ندێك به‌ش ئه‌كريته‌يشن هه‌روه‌ها بۆ ئايزۆش چه‌ند زانكۆيه‌ك توانيويانه ئه‌كريته‌يشن به‌ده‌ستبێنن. سه‌رپه‌رشتيكردن له هه‌موو ئاسته‌كاندا خوێندن چالاك بكرێت د.يوسف گۆران ئه‌وه‌شى ڕوونكرده‌وه كه بابه‌تێكى گرنگ هه‌يه كه ئێمه زۆر بايه‌خمان پێى نه‌داوه، بۆيه لێره داوا ده‌كه‌م كه ده‌زگاى سه‌رپه‌رشتى و دڵنيايى جۆرى زياتر گرنگى پێبدات ئه‌وه‌يه كه سه‌رپه‌رشتى بابه‌ته‌كان بكه‌ن و زياتر ئه‌كتيڤ بكرێت له‌ناو خوێندنى باڵا، ئێمه زياتر گرنگيمان به‌دڵنيايى جۆرى داوه، به‌ڵام دياره بێسه‌رپه‌رشتيكردن و بێميكانيزمى به‌هێزى سه‌رپه‌رشتيكردنمان هه‌بێ ناتوانين نه دڵنيايى جۆرى و نه هه‌موو ستاندارده‌كانى تر كه له وه‌زاره‌ت داده‌نرێت بۆ زانكۆكان و زانكۆكان دايده‌نێن بۆ خواره‌وه‌ى خۆيان جێبه‌جێى بكات، بۆيه من ده‌مه‌وێت لێره‌دا وه‌كو ڕاسپارده‌يه‌ك بۆ ئه‌م ده‌زگايه بابه‌تى سه‌رپه‌رشتيكردن به ته‌نها بۆ زانكۆك ئه‌هليه‌كان نيه، به‌ڵكو بۆ زانكۆ حكوميه‌كانيشه، چونكه ئه‌مه له ياساى وه‌زاره‌ت هاتووه، بۆيه داوا ده‌كه‌م بابه‌تى سه‌رپه‌رشتيكردن له هه‌موو ئاسته‌كاندا چ له ئاستى خوێندنى به‌كالۆريۆس چ له‌سه‌ر ئاستى خوێندنى باڵا له ماسته‌رو دكتۆرا ئه‌م سه‌رپه‌رشتى كردنه چالاك بكهرێت و وابكه‌ن بتوانين ئێمه متمانه‌مان هه‌بێت كه ئه‌و پڕۆسه‌يه له‌ناو زانكۆكان به‌رێوه‌بچێت و پڕۆسه‌كه‌ش به‌پێى ئه‌و ستانداردانه بڕوا كه له وه‌زاره‌تى خوێندنى بالا‌و ئه‌نجومه‌نى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا په‌سه‌ندكراوه. دڵنیای جۆری ببێت بە کەلتورێک لەناو زانکۆ‌و پەیمانگاکان له كۆتايى وته‌كانيشيدا وه‌زيرى خوێندنى باڵا‌و توێژينه‌وه‌ى زانستى وتى: ئێمە لە ڕابردوودا زۆر جەختمان لەسەر دڵنیای جۆری زانکۆکان کردووە کە تائێستا ئەوەی تێبینی دەکرێت لە ئاستی چاوەروانی وەزارەتماندا نیە، بۆیە پێویستە ئێوە لەمەودوا با ئاراستەیەک کاربکەن کە دڵنیای جۆری ببێت بە کەلتورێک لەناو زانکۆ‌و پەیمانگاکان کە ڕەنگبداتەوە لە هەڵسوکەوتی مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران بە شیوەیەک کە بچیتە نێو هەموو خانەو ڕەگ و ڕیشەی پڕۆسەی خویندن. هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا د.محه‌مه‌د حسێن له وته‌يه‌كدا له‌پاڵ به‌خێرهێنانى ئاماده‌بوون ڕايگه‌ياند: خۆم بە خۆشحاڵ دەزانم کە ئەمڕۆ وەکو سەرۆکی دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری و بە سەرپەرشتی و چاودێری بەڕێز د. یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی ئەم کۆبوونەوەیە لەگەڵ بەڕێزتان ئەنجامدەدەین. وتيشى: ئێمە وەکو دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری لە وەزارەت بەپێویست و گرنگمان زانی کە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەڕێزتان ئەنجامبدەین بە مەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە کار‌و پڕۆژەکانی وەزارەت و دەزگاکەمان کە بە هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆکان و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان ئەنجامی دەدەین بە ئامانجی بەرزکردنەوەی کوالێتی پڕۆسەی خوێندن و ژینگەی خوێندن لە زانکۆ‌و پەیمانگاکان لەپێناو دەستەبەرکردنی باشترین جۆری خزمەتگوزاری کارگێڕی، فێرکردن، و توێژینەوەو پڕۆگرامی خوێندن و ژینگەیەکی تەندروست بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكاران/ قوتابیان لە دامودەزگاکانی سەر بە وەزارەتەكەمان، بۆ ئەمەش بە ئاڕاستەى هەنگاونان و پێشچوونی بەردەوام بەپێی پێوەرەكانى ستانداردی ناوخۆیی و جیهانی. د.محه‌مه‌د حسین ڕونيشيكرده‌وه كه دەزگاکەمان بە دیدو پەیامێکی نوێ کاردەکات و بۆ ئەم مەبەستەش چەندین ئامانجی دیاریکردووەو پلانی بۆ دارشتووە بە ئامانجی گەیشتن بە دیدو پەیاممان، کە دواتر لەڕێگەی پێشکەشکردنی پرزنتەیشنێک بە تێروتەسەلی باس لە دەزگاکەمان و دیدو پەیام و ئامانج و پلانەکانمان دەکەین، لە تەوەرەیەکی تردا باس لە گرنگی دڵنیایی جۆری و تەندروستی سەلامەتی لە زانکۆ‌و پەیمانگاکان دەکەین، هەروەها لەگەڵ خستنەڕووی چەندین تێبینی و خاڵی گرنگ کە بەپێویستی دەزانین لەگەڵ ئێوەدا باسی لێبکەین دواتر گوێ لە پێشنیار‌و راو سەرنج و داواکاریەکانتان بگرین. خاك - ڕاگه‌ياندنى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژينه‌وه‌ى زانستى
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure