یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌ته‌واوی بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی گڵۆپی هالۆجینی دا له ته‌واوی وڵاته‌كانیدا، ئه‌م بڕیاره‌ش له به‌رواری 2ی ئه‌م مانگه‌وه جێبه‌جێكرا. ئه‌وروپا به‌ئه‌نقه‌ست ئه‌م بڕیاره‌ی داوه، به‌هۆی پاراستنی ژینگه به‌ڕێژه‌ی یه‌كه‌م، ئه‌مه‌ش وا له به‌كارهێنه‌ری ئه‌وروپی ده‌كات گلۆپی led به‌كاربهێنن كه 5 بۆ 10 هێنده له گڵۆپی هالۆجین زیاتر بڕده‌كات، له‌هه‌مانكاتیشدا وزه‌ی كاره‌بای كه‌متر به‌فیڕۆده‌دات. ساڵی 2013 یه‌كێتی ئه‌وروپا لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه كه گرنگی گۆڕینی ته‌واوی گڵۆپه‌كان ده‌رده‌خات بۆ جۆری led كه له‌وانه‌یه بۆ هه‌ر گڵۆپێك بڕی 133$ پاشه‌كه‌وت بكات. یه‌كێتی ئه‌وروپا ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه، جێبه‌جێكردنی ته‌واوی ئه‌و بڕیاره‌و بنه‌بڕكردنی گڵۆپی هالۆجین له ئه‌وروپا رێژه‌یه‌كی زۆری وزه پاشه‌كه‌وت ده‌كات و یارمه‌تی وڵاتی وه‌كو پۆرتوگال ده‌دات كێشه‌ی به‌فیڕۆدانی زۆری كاره‌با چاره‌سه‌ربكات. قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه‌ش ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌رچوونی گازی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن ساڵانه به‌ڕێژه‌ی 3.4 ملیۆن ته‌ن، كه ئه‌مه‌ش رێژه‌ی خاشاكی توند‌و شینه‌بووه‌وه له‌ناو ژینگه كه‌مده‌كاته‌وه، چونكه به‌كارهێنه‌ری ئه‌وروپی كه‌مترین ژماره‌ی گڵۆپ به‌كارده‌هێنن و جۆری گلۆپی led ده‌توانرێت دووباره به‌كاربهێنرێته‌وه به‌پێچه‌وانه‌ی جۆری هالۆجین. خاك - سیڤا ئازاد س: روسیا توده‌ی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure