یونیسكۆ چه‌ند میراتێكی كه‌لتووری تری جیهانی ده‌ستنیشان كرد كه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن: 1- ئه‌حسا له سعودیه ئه‌حسا، گه‌وره‌ترین گوندی بیابانی دنیایه. ئه‌م ناوچه‌یه له سه‌ره‌تای قۆناغی نوێوه (NEOITHIC) شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی مرۆڤ بووه. ئه‌م ناوچه‌یه له ڕۆژهه‌ڵاتی سعودیه هه‌ڵكه‌وتووه‌و زۆرتر له دوو ملیۆن و 500 هه‌زار دارخورماو كارێزو چاڵ و باغ و هه‌روه‌ها چه‌ند بینایه‌كی مێژوویی و به‌شێكی شوێنه‌وارناسیشی لێیه. یونسكۆ، له‌ڕوانگه‌ی كارتێكردنی دوولایه‌نه‌وه ناوچه‌ی ئه‌حسای به شوێنێكی تایبه‌ت پێناسه كردووه‌و به‌وهۆیه‌وه له ساڵی 2018دا وه‌ك میراتێكی كه‌لتووری جیهانی ده‌ستنیشانی كردووه. 2- كۆنه شار به‌نده‌ری "قه‌ڵات" له عه‌مان له سه‌ده‌كانی 13 بۆ 15 زایینی‌دا قه‌ڵات-ی هه‌ڵكه‌وتوو له ڕۆژهه‌ڵاتی عه‌مان، به‌نده‌رێكی قه‌ره‌باڵغ بوو. ئه‌م به‌نده‌ره كه سه‌رده‌مانێك ده‌روازه‌ی ده‌رچوون له نیوه‌دوورگه‌ی سعودیه به‌ره‌و دنیای ڕۆژئاوا بووه، له ساڵی 2018 و له‌به‌ر شێوه‌ی تایبه‌تی بیناكاری، له‌لایه‌ن یونسكۆوه وه‌ك میراتێكی كه‌لتووری جیهانی ده‌ستنیشان كرا. 3- كه‌لیسای "ناكوبی" ژاپۆن دوورگه‌ی "كیۆشۆ"ی ژاپۆن پێكهاتووه له ده گوند. له سه‌ده‌ی 18 و 19 ی زایینیداو له‌كاتێكدا ئایینی كریستیانی له ژاپۆن قه‌ده‌غه‌بوو، قه‌ڵایه‌ك و كه‌لیسایه‌ك له‌و دوورگه‌یه بونیاتنران. ئه‌م كه‌لیسایه له ساڵی 2018 لایه‌ن یونسكۆوه وه‌ك میراتێكی كه‌لتووری جیهانی ده‌ستنیشان كرا. 4- بینا ویكتۆریاییه‌كانی شاری مومبای هیند ده‌سته بینای ویكتۆریایی "ئارت دێكۆ"ی مومبای یه‌كێكیتره له‌وانه كه ئه‌مساڵ وه‌ك میراتی كه‌لتووری جیهانی په‌سه‌ندكراون. زۆرینه‌ی بیناكانی "ئارت دێكۆ" له سه‌ده‌ی 19 و ئه‌وسا كه مومبای ناوه‌ندێكی گرنگی بازرگانی به‌ریتانیا بووه بنیاتنراون. یونیسكۆ ئه‌م بینایانه‌ی به یادگاری سه‌ده‌كانی 19 و 20ی زایینی و قۆناغی نوێبوونه‌وه‌ی هیند پێناسه كردووه. 5- قه‌ڵای "دۆخته‌ر" له فیروز ئابادی ئێران ئه‌م بینایه كه پاشماوه‌ی ساسانییه‌كانه، له سێ لاوه (باكور، ڕۆژئاوا‌و باشور) له‌ڕێگه‌ی كوێستانه‌كه‌وه به‌ته‌واوی پارێزراوه‌و شوێنی سه‌ركه‌وتنی بۆ نییه. له‌لای ڕۆژهه‌ڵاتیشه‌وه به مه‌ودای یه‌ك كیلۆمه‌تر له‌پاش قه‌ڵاكه، دیوارێكی به‌ردینی به‌هێز بنیاتنراوه. به وته‌ی یونیسكۆ له بنیاتنانی ئه‌م بینایه‌دا كه‌ڵك له ئه‌وپه‌ڕی تایبه‌تمه‌ندییه جوگرافییه‌كانی ناوچه‌كه وه‌رگیراوه‌و تێكه‌ڵاوێكه له هونه‌ری بنیاتنانی ڕۆمی، پارتی، هه‌خامه‌نشی. قه‌ڵای "دۆخته‌ر" له ساڵی 2018 دا لایه‌ن یونیسكۆوه وه‌ك میراتێكی كه‌لتووری جیهانی ده‌ستنیشان كرا. 6- خانه‌قاكانی "سانسا" له كوریای باشور خانه‌قاكانی كێوه‌كانی "سانسا"ی كۆریای باكور، له سه‌ده‌ی حه‌وتی زایینیه‌وه ناوه‌ندی دۆعاو پاڕانه‌وه‌ی بووداییه‌كان بووه. ئه‌م حه‌وت خانه‌قایه كه له یه‌ك حه‌وشه‌دا هه‌ڵكه‌وتوون، چه‌ندین ساڵۆنی وه‌عزو هۆڵی تایبه‌ت به بۆنه جیاوازه‌كانیان له‌خۆگرتووه. ڕێكخراوی یونسكۆ ئه‌م خانه‌قایانه‌ی به شوێنگه‌لێكی پیرۆز پێناسه كردووه كه پاش چه‌ندین سه‌ده ڕێز‌و قه‌دریان كه‌می نه‌كردووه‌و به‌وهۆیه‌ش له ساڵی 2018 وه‌ك میراتێكی كه‌لتووری جیهانی ده‌ستنیشان كرد. 7- دیواری "تیمیچ ئۆهینگا" له وڵاتی كینیا دیواری "تیمیچ ئۆهینگا" كه له‌نزیكی ده‌ریاچه‌ی "ویكتۆریا" سازكراوه، مه‌زنترین دیواری به‌ردینی وڵاتی كینیایه كه تاكه پێكهاته‌كه‌ی به‌رده. ئه‌م دیواره كه چه‌شنی په‌رژینێكی به‌هێزه، له سه‌ده‌ی 16 زایینیداو بۆ پاراستنی خه‌ڵكی ناوچه‌كه كراوه. یونیسكۆ ئه‌م دیواره‌ی به نموونه‌یه‌كی ده‌گمه‌ن له كۆنترین بیناكانی یه‌كه‌مین كۆمه‌ڵگا خێڵه‌كییه‌كانی ناوچه‌ی ده‌ریاچه‌ی ویكتۆریا پێناسه كردووه‌و به‌وهۆیه‌ش له ساڵی 2018 وه‌ك میراتێكی كه‌لتووری جیهانی ده‌ستنیشانی كرد. خاك – ئا/ سیامه‌ند موهته‌دی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure