ئاگادارییه‌ك له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانییه‌وه بۆ سه‌رجه‌م و پزیشكان و كارمه‌ندان" به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی، ئاگاداری سه‌رجه‌م پزیشكان و كارمه‌ندانی سنوری به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه‌ی ده‌كاته‌وه، رۆژی هه‌ینی 7-9-2018 سه‌عات 8:00ی سه‌رله‌به‌یانی له‌ناو نه‌خۆشخانه‌ی منداڵانی فێركاری له شاری سلێمانی، مه‌راسیمێكی شایسته رێكده‌خات بۆ پێشوازیكرن و ماڵئاواییكردن له ته‌رمی پڕۆفیسۆره میهره‌بان و دڵسۆزه‌كه‌ی شار‌و ته‌ندروستی سلێمانی ناسراو به باوكی منداڵان (د.جمال ئه‌حمد رشید) هه‌ربۆیه به‌شداریكردنتان مایه‌ی وه‌فاداریتانه بۆ كار‌و خزمه‌ته‌كانی ئه‌و پزیشكه ناوداره‌ی شاره‌كه‌مان. خاك - راگه‌یاندنی ته‌ندروستی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure