6/9/2018 09:18 AM

دروستكردنی مره‌با به‌ كاكاو

به‌وهۆیه‌ی كه‌ مره‌بای كاكاوی بازاڕه‌كان له‌ كارگه‌كان دروستده‌كرێن، بۆیه‌ به‌ ڕێژه‌یه‌كی به‌رز مادده‌ی شه‌كری تێدایه‌، له‌م بابه‌ته‌دا ئاماژه‌ ده‌ده‌ین به‌ دروستكردنی مره‌بای كاكاو له‌ ماڵه‌وه‌ له‌سه‌ر شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست.

كه‌ره‌سته‌كان:
2 په‌رداخ گوێز
1 په‌رداخ خورما
نیو په‌رداخ هه‌نگوین
1 په‌رداخ كاكاو
كه‌مێك ئاو
تامی ڤانێلا

شێوازی ئاماده‌كردنی:
1- گرنگی به‌ به‌كارهێنانی ئامێری كاره‌بای هاڕه‌ر بده‌ (میكسه‌ر)، سه‌ره‌تا ده‌نكی خورماكه‌ ده‌ربكه‌و بیخه‌ره‌ ناو میكسه‌ره‌وه‌ له‌گه‌ڵ 2 په‌رداخ گوێزه‌كه‌دا تا جوان ورد ده‌بن.

2- ئێستاش هه‌موو كه‌ره‌سته‌كانی تریش تێكه‌ڵی میكسه‌ر بكه‌ تا هه‌موو پێكه‌وه‌ شل ده‌بنه‌وه‌.

3- له‌ كۆتاییشدا بیخه‌ره‌ ناو شوشه‌ی مره‌باوه‌و بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك له‌ناو به‌فرگردا دایبنێ.


خاك – س/ ئاژانسه‌كان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved