هه‌ریه‌ك له‌توێژه‌ره‌وانی زانكۆی(Wisconsin-Madison)و په‌یمانگای (Lucidity) له هاوای بۆیان ئاشكرا بوو ئه‌و ده‌رمانه‌ی له چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشیی زهایمه‌ردا به‌كار دێت، ده‌توانێت خه‌ون بینینی مرۆڤیش كۆنترۆڵ بكات. ئه‌و توێژه‌ره‌وانه بۆیان ده‌ركه‌وت ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌رمانی (galantamine) به‌كارده‌هێنن خه‌و بینینه‌كانیان ڕونتر بووه، ئه‌وه‌ی كاتێك ڕووده‌دات كه مرۆڤ هه‌ست به ئاگایی زیاتر ده‌كات له كاتی نوستنیدا، ئه‌مه‌ش ڕێگه به كه‌سه‌كان ده‌دات كه باشتر خه‌وه‌كه‌یان بیر بێته‌وه و كۆنترۆڵی ئه‌و ڕووداوانه بكه‌ن كه له خه‌وه‌كه‌دا ڕووده‌دات. به گوێره‌ی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی كراوه(42%)ی ئه‌وانه‌ی به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كانیان كردووه، خه‌وی ڕونیان بینیوه. له‌مباره‌یه‌شه‌وه توێژه‌ره‌وه‌كان ده‌ڵێن «ئه‌م شێوازه نوێیه یه‌كێكه له ڕێگه به‌كاره‌كان بۆ دروست بوونی خه‌وی ڕون له ڕۆژگاری ئه‌مرۆماندا». قۆناغی خه‌و كه په‌یوه‌سته به خه‌و بینینه‌وه پێی ده‌وترێت قۆناغی پێنجه‌م یان ( نوستنی جوڵه‌ی خێرای چاو (REM)، له‌و كاته‌دا چالاكیی كورته ده‌ماره‌كانی مێشك هاوشێوه‌ی ئه‌و چالاكییانه‌ن كه له كاتی بێداریی مرۆڤدا ئه‌نجامیان ده‌دات ، كه ماسولكه‌ی په‌یكه‌ریی بێ جووڵه‌ن ، هه‌روه‌ها هه‌ناسه‌دانیش ته‌مومژاوی تر و نا رێكخراوه تێكڕای لێدانی دڵیش زیاد ده‌كات. توێژه‌ره‌وه‌كان ده‌یانه‌وێت له‌و مادده كیمیاویانه‌ش بكۆڵنه‌وه كه به (ئستیل كۆڵین) (AChEls)ناسراون و گوازه‌ره‌وه‌ی ده‌مارین له ناو مێشكدا و بڕوا ده‌كرێت كه خه‌وتنی جووڵه‌ی خێرای چاو ڕێكده‌خات . ئه‌و (AChEls)ه ڕێگه له ئه‌نزیمێك ده‌گرێت له مێشكدا كه ناوی (acetylcholinesterase)ه و چالاكیی ( ئه‌ستیل كۆڵین) ڕێكده‌خات، هه‌روه‌ها ده‌رمانی (galantamine) وه‌ك ناوێك داده‌نرێت بۆ (AChEI) كه هه‌میشه به‌كاردێت بۆ چاره‌سه‌كردنی نه‌خۆشیی زهایمه‌ر و چه‌ند پاش ئه‌نجامێكی لاوه‌كی كه‌میشی هه‌یه . ئه‌م ده‌رمانه به تواوی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كه ناكات ، به‌ڵام به شێوه‌یه‌ك دروستكراوه كه خێرایی نه‌خۆشییه‌كه خاو ده‌كاته‌وه به‌وه‌ی ڕێگه له‌داڕمانی ( ئیستیل كۆڵین)ی كیمیایی ده‌گرێت كه ده‌بیته هۆی زیاتر په‌یوه‌ندیكردن له‌نێوان خانه ده‌مارییه‌كان‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی نیشانه‌كانی زهایمه‌ر. هه‌روه‌ها له تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا ، لێكۆڵه‌ره‌كان توێژینه‌وه‌یان له دۆخی 121 به‌شدار بوو كرد بۆ زانینی كاریگه‌ریی ئه‌و ده‌رمانه له‌سه‌ر خه‌وه‌كانیان. به‌شداربووانیش ته‌كنیكی (MILD)یان به‌كارهێنا له دوای خواردنی ده‌رمانه‌كه، كه مه‌به‌ست لێی زیاتر بوونی ڕه‌وتی خه‌وی ڕونه، ئه‌وه‌ش شێوازێكه كه ئێستا پێی ده‌وترێت(یادگه‌ی ئه‌گه‌ریی) بۆ بیركه‌وتنه‌وه‌ی خه‌وه‌كان . دواتر توێژه‌ره‌وه‌كان بۆیان ده‌ركه‌وت ڕێژه‌ی ئه‌و به‌شداربوانه به‌رزتر بووه‌ته‌وه كه خه‌وێكی ڕونیان بینیوه ئه‌ویش دوای به‌كار هێنانی ده‌رمانی (galantamine). هه‌روه‌ها توێژه‌وه‌كان چاودێریی چالاكیی مێشكی ئه‌وانه‌شیان كرد كه خه‌و ده‌بینن و بۆیان ده‌ركه‌وت ئه‌و ناوچه‌یه‌ی پێی ده‌وترێت (ناوچه‌ی گه‌رمیی توێژاڵی پشته‌وه)، كلیلی ئاراسته‌كردنی خه‌و و خه‌وه ناخۆشه‌كانه ، هه‌روه‌ها چالاكییه‌كه‌شی په‌یوه‌سته به ئاستی چه‌ندخه‌وێكی دیاریكراو وه‌ك بینینی ڕوخسار‌و هه‌ستكردن به جوڵه‌یه‌ك. توێژه‌ره‌وه‌كان گه‌یشتنه ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی كه هێزی چالاكیی له (ناوچه‌ی گه‌رمی پشته‌وه) ، ده‌توانرێت به‌كار بهێنرێت بۆ پێشبینی كاتێك كه‌سێك له كاتی خه‌وی جوڵه‌ی خێرای چاودا خه‌و ده‌بینێت به كوالێتییه‌ك كه ڕێژه‌كه‌ی (90%)ه. سه‌رچاوه: الصحە والحیاە
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure