زۆرجار دایكان به‌هۆی زۆر پێدانی شیر به منداڵه‌كانیان توشی ڕشانه‌وه یاخود نه‌خواردی شیر ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام ئایا چۆن بزانیت منداڵه‌كه‌ت شیری پێویستی خواردووه؟ له‌وباره‌یه‌وه، د.پشده‌ر عه‌بدوڵڵا پزیشكی پسپۆڕی منداڵان له‌ڕێگه‌ی سایتی خاكه‌وه چه‌ند نیشانه‌و رێنماییه‌كی بۆ دایكان روونكرده‌وه كه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن: 1- ماوه‌ی شیر خواردن 20-30 خولهك بێت، وا باشه 5-10 خولهك له باوه‌شت شیری پێبده‌یت و دواتر 5-10 خولهك بیخه‌یته سه‌ر شانت تا باش بیخوات، دواتر به‌هه‌مانشێوه بیخه‌یته‌وه باوه‌شت بۆ شیرپێدان. 2- كێشی منداڵه‌كه ڕۆژانه 30 گرام زیادبكات له 3 مانگی یه‌كه‌می ته‌مه‌نی و دواتر 20 گرام رۆژانه له 3-6 مانگ زیادبكات (واته له ته‌مه‌نی 4 بۆ 5 مانگی كێشی ببێته دوو ئه‌وه‌نده‌ی كێشی كاتی له‌دایكبوونی). 3- میزكردنی باش بێت. 4- له‌دوای هه‌ر شیرخواردنێك ماوه‌ی 2-3 كاتژمێر بخه‌وێت. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure