8/9/2018 09:18 AM

چاره‌سه‌ری گرژبوون و ته‌شه‌نوجی ماسولكه‌كان

له‌باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی گرژبوون و ته‌شه‌نوجی ماسولكه‌ بوون، د.هه‌ڤین كه‌مال پسپۆڕ له‌ زانستی ئازارو به‌نج چه‌ند رگه‌چاره‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌.

د.هه‌ڤین وتی: گرژبوون و ته‌شه‌نوجی ماسولكه‌كان ئازارێكی زۆر دروستده‌كات و كۆمه‌ڵێك هۆكاری تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌ كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان پێویستی به‌ چاره‌سه‌ری گونجاو هه‌یه‌، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك خواردنیش هه‌ن كه‌ یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌و نه‌هێشتنی ته‌شه‌نوجی ماسولكه‌كان ده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ ڕێگریكردن له‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی.

باشترین جۆره‌كانی خۆراك بۆ ته‌شه‌نجی ماسولكه‌كان:
1- مۆزو كاڵه‌ك و شوتی
2- ئه‌ڤۆگادۆ
3- گێلاس و ئه‌نه‌ناس و شاتوو و توتڕك و بلۆبێری
4- سه‌وزه‌ گه‌ڵا تۆخه‌كان به‌تایبه‌ت سپێناخ و قه‌ڕنابیت و كاهو
5- شیری كه‌م چه‌وری و هێلكه‌
6- په‌تاته‌
7- پاقله‌مه‌نیه‌كان
8- گوێزو چه‌ره‌س وه‌ك بادام، فستق، ناوكی كاڵه‌ك، ناوكی شوتی
9- ته‌ماته‌
10- شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵی فرێش


خاك - تانیا ئاواره‌




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved