گه‌ر ئۆتۆمبێلی "ڕۆڵرز ڕۆیز كولیان" به‌لاتانه‌وه یه‌كێكه له شازترین ئۆتۆمبێله‌كانی SUV ی جیهان، ئه‌وا له‌وانه‌یه ناوی كاڕڵمه‌ن كینگتان (karlmann king) ت نه‌بیستبێت. "كاڕڵمه‌ن كینگ" ناوی كۆمپانیایه‌كی چینییه به ناوی IATكه به‌پێچه‌وانه‌ی SUVـه‌كانی‌تر ئه‌زموون و چێژێكی جیاواز ده‌داته خاوه‌نی ئۆتۆمبێله‌كانی. هه‌ڵبه‌ت تێچووی ئه‌م ئه‌زموونه جیاوازه، دوو ملیۆن دۆلاره. ئۆتۆمبێله‌كه هێنده گه‌وره‌و زه‌به‌لاحه كه به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كه‌ی ناچاربووه له پلاتفۆڕمی F550 كه‌ڵك وه‌ربگرێت. هه‌روه‌ها ئه‌م ئۆتۆمبێله له مه‌كینه‌ی فۆردی شه‌ش پۆینت هه‌شت لیتری V10 كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت كه توانای به‌رهه‌مهێنانی نزیكه‌ی 400 هێزی ئه‌سپی هه‌یه. زۆرترین خێرایی ئه‌م ئۆتۆمبێله 140 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكه، كه ئه‌مه بۆ ئۆتۆمبێلێك پانتاییه‌كه‌ی 2.5 مه‌ترو كێشه‌كه‌ی 6 ته‌نه، زۆر ئاساییه. گڵۆپه حه‌شاردراوه‌كان، شاشه‌ی تیڤی به تایبه‌تمه‌ندی كۆبوونه‌وه، یه‌خچاڵ، ئامێری قاوه دروستكه‌رو گه‌لێك مه‌واسفاتی تر له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌یه. ده‌توانین بڵێین ئه‌م ئۆتۆمبێله له زۆرێك له ئۆتۆمبێلهSUV ـه‌كان باشتره‌و تانانه‌ت به‌بێ تیونینگیش شكۆمه‌ند دێته به‌رچاو. كڕیارانی ئه‌م ئۆتۆمبێله ده‌توانن ببنه خاوه‌نی نموونه‌یه‌كی شه‌ش ده‌ركه‌یی له‌م ئۆتۆمبێله. به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌م ئۆتۆمبێله وتوویه‌تی ته‌نها شه‌ش نموونه له‌م مۆدێله دروستده‌كات. خاك – سیامه‌ند موهته‌دی س: ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure