8/9/2018 02:47 PM

ئامەد..مێژوویەك پڕ لە شارستانی

 

ئامەد- ژینۆ عەبدولڵا

 ئامەد، ئەو شارەی وەكو پایتەختی سیاسی باكوری كوردستان دادەنرێت و سەیردەكرێت، ئامەد نەك تەنها لە باكوری كوردستان بە ڵكو سەنگ و قورسایی لە دڵی هەرچوارپارچەی كوردستاندایە.
لە مێژووی هزری سیایی ونەتەوەی گەلان و نەژادە جیاوازەكاندا هەڵكەوتوە ڕێكەوتوە، شارێك جیاوازتر لەهە موو شارەكانی تر سەنگ و پێگەو قورسایی زیاتری هەبێت، لە ئێستادا ئەگەر تورك نەژادەكانشانازی بەئیستەنبولەوە بكەن ئەوا بۆ كورد نەژادەكان ئەو شانازییە بۆ ئامەدە.
 مێژوویەك پڕلە شارستانی
ئامەد،بە گەورەترین و دێرینترین شاری باكووری كوردستان و كوردستانی گەورە. دادەنرێت و هەروەها  شاری ئامەد وەك پایتەختی گەورەی هەر چوار پارچەی كوردستان دادەنرێت. 
سەرچاوە مێژوویەكان باس لەوە دە كەن،ناوی ئامەد لە ئیمپڕاتۆرەتیی مادەوە ھاتووە و ڕۆمانیەكان لەساڵی (66) پێش زاین بەناوی ئامەدیان لێناوەو پاشان كەوتۆتە ژێر دە سەڵاتی ئیمراتۆریەتی فارس ساڵی (359) زاینی و دواتر ناوی دیاربەكریش دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی هاتنی ئیسلام بۆ ئەو ناوچەیە، كە خێڵی (بەنی بەكر وائل) تێیدا نیشتەجێ بوون لە سەردەمی معاویەدا و لەسەردانی كەمال ئەتاتورك سەرۆك كۆماری توركیا بۆ ئەو شارە ساڵی(1937 ) داوایكرد لە نووسراوە فەرمیەكاندا بە دیار بەكر ناوببرێت بەڵام لە باكوری كوردستان هەر بە ئامەد ناو دەبرێت.
ناوچەی سور
قەڵای ئامەد، دە كەوێتە سەر كە ناری ڕووباری فورات و درێژی دیوی دەرەوی ئەم قەڵایە بە نزیكەی 5000 مەتر دەبێت و لە 82 بورج و چوار دە رگای سەرەكی هەیە.
ئەم قەڵا دێرینە لە دوای شواری چین بە درێژترین شوار لە جیهاندا دادەنرێت مێژووی دروستبوونی زۆر ڕوون نیە، هەندێك دەڵێن لەسەردەمی حورییە كانەوە بنیات نراوەو  بەڵام لە سەردەمی (349) ڕۆمانیە كان و لە سەردەستی ئیمراتۆر (قۆنتانیۆسی) دووەم فراوان كراوەو  وبە یەكێك لە سیما مێژووی و دێرینە كانی جیهان دادەنرێت و دیزان و شوێنەواری دێرینی مێژوویی زۆر دە گمەنی تیادایە.ڕێكخراوی یۆنسكۆش لە لیستی شوێنەوارە جیهانیەكاندا دایناوە.
شوێنەواری 10 هەزار ساڵ
 مێژووناسان و شوێنەوارناسان باس لەوە دە كەن، شاری ئامەد ئاسەواری ١٠ هەزار ساڵی بەسەرەوەیە، شارێكە كە دەیان شارستانیەتی لەخۆ گرتووە، شارێكە كە مرۆڤایەتی لێرەدا كشتوكاڵ و ئاژەڵە كێویەكانی ماڵیی كردووە، 
ئامەد ماڵی هەموو مرۆڤایەتییە، لە سەردەمی  حووری و میتانییەكانەوە بگرە تاوەكو ئاشووری ئارامییەكان، لە ئۆرارتۆییەكانەوە تا ماد و ئیسكیت یاخود سەكاكان، پارس، مەكەدۆن، پارت، تیگران و رۆمانییەكان، لە ئەیووبی و مەڕوانییەكانەوە تاوەكو ئاككۆیونییەكان، ئاسەوای مێژووی مرۆڤایەتی لەسەر رووی ئەم شارەدا نەخشێنراوە.

مزگەوتی گەورەی ئامەد
یە كێكی ترە لە ناوچە شوێنەوارییەكانی ئامەد و مزگەوتی گەورەی ئامەدە، بە دیرَین ترین و كۆنترین مزگەتی مێژووی توركیا دادەنرێت و لە سەدەی 11 ەوە لەساڵی (639) بنیاتراوەو بێجگە لەگەورەیی ئەم مزگەوتە جوانترین بەردو دیزان و نەخش و هەڵكۆڵینی بۆ تەرخانكراوە ئەمە بێجگە لەو بەردە تایبەتەی بۆ بنیادنانی مزگەوتەكە تەرخانكراوەو بە گەشتێكی خێرا بۆ ئەم مزگەوتە ئەو دیزان و مێژووە سەرنج ڕاكێشە بەدی دەكەیت و یە كێكە لە وشوێنانەی هاوشێوەی شوێنە گەشتیاریەكانی توركیا گەشتیارێكی زۆر سەردانی ئەكات. ئەم مزگەوتە لەسەردەمی سەلجوقیەكان و هاوشێوەی مزگەوتەی ئەمەویەكان لە دیمەشق بنیاتنراوە.
كڵێسا مەریم ئانا
هەر لە ناوچەی سورو قەلاًَی ئامەد، دیرَین ترین كەنیسەی ڵیە بە هەمان شێوە تایبەت مەندی ئەم كەنیسەیە لە ڕووی دیزان و بەردی بە كارهاتوو نەخش و نیگارەكانیەتی بە سەیركردنی مێژووی كۆنت بیردەخاتەوە، لەسەدەی سێهەمەدا بنیات نراوەو لەسەردەمی بێزەنتیەكان و ئەوەی زیاتر سەرنج ڕاكێشە دەرگای سەرەكی چوونە ژوورەوەو هەمان دیزان و نەخش و مادەی بەكارهاتووی كڵێسا دێرینەكانە.
بۆ زانیاری زیاتر یەكێكە لە و كڵیسا كەمانەی وەك خۆی ماوەتەوە چونكە لە سەردەمی  سەلجوقی و عوسمانەیەكاندا بەشێكی زۆری كەنیسەكان تێكدراون و یاخود بۆ كاری تر بەكارهاتوون.
 مزگەوتی حەزرەتی سولەیمان
بنیاتنانی ئەم مزگەوتەش دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی 15 و سیماو تایبەت مەندی ئەم مزگەوتە ئەوەیە زۆرترین گەشتیاری ئاینی ڕووی تێدەكەن و وەك شوێنێكی پیرۆز دوعاو نزاو پاڕانەوەی تێدەكەن و شێوازی بنیات نان و دیوارو نە خشە كانی مێژوین و زۆرترین كتێب و دەستنووسی كۆنی تیایەو دیوارەكانیش هەمووی بە ئایەت و فەرموودە و بە خە تێكی زۆر جوان نە خشێنراون و  نووسراوە و ئەو دیمەنە كۆنەی خۆی پاراستوەو ساڵی 1530 یش مناریەكی بەرزو گەورەی بۆ بنیاتراوەو هە ر دە چێتە ناو قەڵای ئامەدەو لە دورەوە دیارە.
منارەی چوار كۆڵەكە
یەكێكی ترە لە دیزان و شوێنە ئاسەوارییەكان ئامەد و بە شێوەیەكی هونەری و دیزانێكی سەرنج ڕاكیش بنیاتنراوە لە ساڵی 1500، لە كاتی ئاسایدا منارە تەنها یەك كۆڵەكەی هەیە بەلاِم ئەم منارەیە بە چوار كۆڵەكە بنیاتنراوە و دیمەنێكی دایری سەرنج ڕاكێشی هەیە و یەكێكی ترە لەو شوێنەوارنانەی زۆرترین گەشتیار ڕووی تێدەكات و ئەفسانەیەكیش هەیە لە ناو خەڵكی ئامەد بەوەی هەركەس حەوت جار بەناو ئەو پایەیانەدا بسوڕێتەوە ئاواتو هیواكانی دێت ڕەنگە بە هۆی ئەمەشەوە بێت بەردەوام قەرباڵخە؟
سەبارەت بە هۆكاری بنیاتنانی ئەم مناریە بە چوار پایە، سەرچاوە مێژوییەكان دەڵێن ڕەنگە ئاماژەیەك بێت بۆ چوار مەزهەبەكەی ئیسلام. 
لە ماڵەوە بۆ مۆزەخانە
یە كێكی تر لە و شوێنە دیرین و ئاسەواریانەی گەشتیاران لە ناوچەی سور،  ڕووی تێدەكەن و سەرنجی میوانان ڕادەكێشێ  ماڵی جەمیل پاشا-یە، ماڵەكەی لەسەر ڕووبەڕێكی فراوان بەشێوەو دیزانی ئیسلامی و توركی بەبەردو نەخش و نیگارێكی جوان لەسەدەی شانزە بنیاتنراوەو، ئەوەی دیزان و بنیاتنانی ئەم ماڵە جیادەكاتەوە بەتەواوەتی لەسەر دیزانی ڕۆژهەڵاتی بنیاتنراوە.
ئەم كەسایەتیە كەسایەتیەكی دەستڕۆشتوو خاوەن دەسەڵات و نفوسێكی گەورەبووە و بەردەوام ماڵەكەی جمەی هاتووە لە كوڕو كۆبونەوەو بەهۆی ئەو دیزان و ئەو كەرەستانەی بەكارهاتووە بەردەوام ئێستا سەردانی دەكرێت.دیوەخانی ماڵی جەمیل پاشاش یەكێكە لەو شوێنەوارە ١٣٠ ساڵییەكانی ئامەد، هێشتا وەك خۆی ماوەتەوە، زەینەب یاش لەم دیوەخانەدا میراتەكانی ئەم شارە كۆدەكاتەوە.
مامەند عەلی، شوێنەوارناس و خەڵكی ئامەد، باسی لەوەكرد، ئەگەر ئامەد بەم شێوە و ڕووكارەیەوە ئەگەر توانیبای هەبوونی خۆی بپاراستایە، دەبوو یەكێك لە شارە هەرە پێشكەوتوو و بەرچاوەكان بواری گەشتیاری و حەزی بینینی ئەم شارە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. چونكە هیچ جیاوازییەكی نیە لە شوێنە گەشتیاری و شوێنەوارییەكانی ناوچەكە.
كرانەوەو كلتوری ئامەد
ئەگەر باس لە شاری ئامەد بكەیت كە چوار دەرگای هەبوون، كلتوورێكی گەورەی تێكەڵی هەبوو، ئەگەر بە گشتی باس بكەین،  لە دەوروبەری شاری ئامەد وەك فارقین، ناوچەكانی دیكەی كە دەكەونە ئەو سنوورە، كولتووری جیاواز دەبینی، هەروەها كلتووری شاری تایبەت بە خۆیشی هەیە و ئەوەی زیاتر سەرنجی گەشتیاری باشوری كوردستان ڕادەكێشێ لە ڕووی كۆمەڵایەتی  پەیوەندی ژن و پیاو و جل و بەرگ و ژیانەوە كرانەوەیەكی زۆر تیا بەدی دەكەیت و لە هەندێك شوین هاوشێوەی ئیستەنبوولە.

 حەسەن عە لی مامۆستا و خە ڵكی ماڵاتیایە، ئاماژەی بەوەكرد، مێژوو رۆڵێكی وەهای بە شاری ئامەد بەخشیوە كە بووەتە كەناری كلتووری گەلانی جۆربەجۆر، بیروباوەڕی جودا، فۆلكلۆر و بێژەی جیاواز و هەموویان لەم كەنارەدا تێكەڵ بوونە.
 ڕوونیشكردوە،كولتووری شاری ئامەد كولتوورێكی جیهانیە وەك رووم، وەكو چەركەز و عەرەب و میللەتانی دیكە، هەروەها كورد و سووریانی و ئاشووری و توركیش بەشێوەیەكی خۆجێی بەیەكەوە ژیاون. كولتوورێكی تێكەڵ هەیە، وەك فۆلكلۆریش هەم فۆلكلۆری تێكەڵ هەم فۆلكلۆری سەربەخۆش هەن، فۆلكلۆری كوردی وەك نموونە لەنێو شاردا هەیە ئەگەرچی زەحمەتیشە دەستنیشانی بكەین بەڵام لە بۆنە و ئاهەنگەكان مرۆڤ دەتوانی فۆلكلۆری كوردی یاخود سوریانی بناسیتەوە.

 

بۆنووسینی ئەم بابەتە هەریەیەكە لە ڕۆژنامەنووسان دڵزار عارف و عەلی قاسم شوێنەوارناس هاوكارم بوون.











زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved