دوای هه‌ر ژه‌مێكی خواردن چی بكرێت بۆ پاراستنی ته‌ندروستی؟ ئایا ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ی دوای ژه‌مه‌كانی خواردن چ زیانێكمان پێده‌گه‌یه‌نێت؟ له‌وباره‌یه‌وه د.كامه‌ران ڕه‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی به سایتی خاكی راگه‌یاند كه بۆ پاراستنی ته‌ندروستی، پێویسته ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه بكرێت: 1- نابێت دوای نانخواردن میوه بخورێت: چونكه ئه‌بێته هۆی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌وا له‌ناو گه‌ده‌و ئاوسانی سك و زیادبوونی غازات، میوه پێویسته دوو سه‌عات پێش یان دوای خواردن بخورێت. 2- چا مه‌خۆره‌وه: چونكه ده‌بێته هۆی به‌زه‌حمه‌ت هه‌رسكردنی مادده پڕۆتینه‌كان و ڕێگری ده‌كات له سوود وه‌رگرتن له ئاسنی ناو خۆراك، بۆیه پێویسته به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه یه‌ك سه‌عات یان زیاتر دوای خواردن بخورێته‌وه. 3- نه‌كردنه‌وه‌ی قایشی پانتۆڵ: چونكه ده‌بێته هۆی كۆبوونه‌وه‌ی چه‌وری له ورگ به‌ئاسانی. 4- خۆشتن هه‌ڵه‌یه: بڕێكی زۆر خوێنی ناو له‌ش ئه‌ڕوات بۆ ده‌ست و شان و قاچ و پێ و دیواری سك، بۆیه ده‌بێته هۆی خاوكردنه‌وه‌ی هه‌رسكردنی خۆراك. 5- به‌پێ مه‌ڕۆ یان وه‌رزش مه‌كه: ده‌بێته هۆی هه‌رس نه‌كردنی خۆراك به باشی و سوود وه‌رنه‌گرتن له به‌ها خۆراكییه‌كان له‌لایه‌ن له‌شه‌وه. 6- راسته‌وخۆ پاڵمه‌كه‌وه یان مه‌خه‌وه: چونكه ترشه‌ڵۆكی گه‌دده زیاد ده‌كات و ده‌بێته هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی ترشه‌ڵۆك بۆ ناو سورێنچك و هه‌وكردنی ڕیخۆڵه‌و باش هه‌رس نه‌كردنی خۆراك. 7- نابێت جگه‌ره بكێشرێت: دوای نانخواردن كێشانی یه‌ك جگه‌ره یه‌كسانه به زیانی 10 جگه‌ره. 8- ئاو خواردنه‌وه: پێویسته نیو سه‌عات دوای نان خواردن ئاو بخورێته‌وه، چونكه ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی سووده‌كانی لیكی ناو ده‌م له‌سه‌ر ڕیخوڵه‌و گه‌دده. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure