9/9/2018 09:42 AM

نهێنی ئەم پارچە پلاستیكە چیە؟

نهێنی ئەم پارچە پلاستیكە چیە كە لە بەشی سەرەوەی كێبڵی شەحندا بوونی هەیە؟

زۆرێك لە ئێمە كێبڵی شەحنكردنەوەمان بینیوە كە لە بەشی سەرەوەیدا پارچەیەك پلاستیك بوونی هەیە، لەڕاستیدا سەرمان لەم پارچەیە سوڕماوەو ناشزانین سوودو نهێنی ئەم پارچەیە چیە!

بە شێوەیەكی گشتی ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان تیشكی كارۆمۆگناتیسی دەردەكەن، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی تەشویش و لەناوچوونی ئەو ئامێرانەی تر كە لەنزیك ئەم كێبڵەوەن، بۆیە ئەم پارچەیە لێرەدا جێگیركراوە تا پارێزگاری بكات لە هەموو ئەو زانیاریانەی لەناو ئامێرەكاندا هەن و نزیكی ئەم كێبڵەن.

سەرەڕای ئەمەش، ئەم پارچە پلاستیكیە كە لە بەشی سەرەوەی شاحنەكاندا بوونی هەیە، رێگری دەكات لە كارۆهەوایی كە هەندێك تیشكی سەرو بنەوشەیی دەردەكات و دەبێتە هۆی تێكچوونی روونی هەندێك لە ئامێرە ئەلیكترۆنیەكان كە زۆر هەستیارن.

پارچە پلاستیكیەكە لە دوو بەشی كاربۆن پێكدێت كە ئەم تیشكانە هەڵدەمژن، دوو پارچەكە دەوری بەشی دەرەوەی ئەم پارچە پلاستیكیەی داوە.

لەبەرئەوە پێویستە هیچ كێبڵێك نەكڕیت كە ئەم پارچە پلاستیكیەی پێوە نەبێت، هەروەها پێویستیشە رەچاوی شێوازی باش شەحنكردنەوەی پاتری لاپتۆپەكانمان بكەین، تا پاتریەكانیان تەمەنیان درێژبێت و زوو تێكنەچێت.

خاك - س: روسیا الیوم




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved