پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 9-9-2018 به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له نووسه‌ران و ڕۆژنامه‌نووسان و كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن، كۆڕی ناساندن و دابه‌شكردنی كتێبی (ده‌فته‌ری كورده‌واری) له ساڵۆنی كوردستانی نوێ له مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو. له كۆڕه‌كه‌دا نووسه‌رو توێژه‌ری كورد جه‌مال خه‌زنه‌دار سه‌باره‌ت به ده‌فته‌ری كورده‌واری قسه‌ی كرد. دواتر ئاماده‌بووان ڕاو بۆچوونی خۆیان سه‌باره‌ت به قسه‌كانی جه‌مال خه‌زنه‌دارو ده‌فته‌ری كورده‌واری خسته‌ڕوو. پاشان كتێبی ده‌فته‌ری كورده‌واری به ئیمزای نووسه‌ر دابه‌شكرا. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure