ئه‌ڤۆكادۆ یه‌كێكه له‌و خواردنانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده به چه‌ورییه ته‌ندروسته‌كان و سوودێكی زۆر به ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت و له ڕێجیمه‌كانی دابه‌زاندنی كێشدا بوونی هه‌یه، بۆ زیاتر لێكۆڵینه‌وه له‌كاریگه‌ری ئه‌ڤۆكادۆ له‌سه‌ر دابه‌زاندنی كێش توێژه‌ره‌كان له زانكۆی لۆما لیندا، پێن سته‌یت، توفتس و زانكۆی كالیفۆرنیا سه‌رقاڵی توێژینه‌وه‌یه‌كن له‌سه‌ر ٢٥٠ كه‌س. له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا به‌شداربووه‌كان ده‌كرێن به دوو گروپه‌وه، گروپی یه‌كه‌م هه‌موو ڕۆژێك یه‌ك ئه‌ڤۆكادۆ ده‌خۆن بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ، گروپی دووه‌م له مانگێكدا یه‌ك یان دوو ئه‌ڤۆكادۆ ده‌خۆن بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ، به‌رامبه‌ر به‌م هاوكارییه‌ش هه‌ر كه‌سێك له به‌شداربووه‌كان ٣٠٠ دۆلاری ده‌درێتێ. مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی توێژینه‌وه‌كه بۆ زانینی ئه‌وه‌یه تا چه‌ند خواردنی یه‌ك ئه‌ڤۆكادۆ له ڕۆژێكدا كاریگه‌ری ده‌بێت له تواندنه‌وه‌ی چه‌وری كه‌ڵه‌كه‌بووی ورگدا، گریمانه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌ش بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌ڤۆكادۆ به‌ڕاستی ده‌توانێت یارمه‌تی كێش دابه‌زاندن و تواندنه‌وه‌ی چه‌وری ورگ بدات. ئه‌و مه‌رجانه‌ی ده‌بێت له به‌شداربووه‌كاندا بێت ئه‌وه‌یه ته‌مه‌نی له ٢٥ ساڵ كه‌متر نه‌بێت و ئه‌گه‌ر پیاو بێت كه‌مه‌ری به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ٤٠ ئینچ و ئه‌گه‌ر ژن بێت كه‌مه‌ری به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ٣٥ ئینچ بێت.توێژینه‌وه‌كه له ئێستادا به‌رده‌وامه و تاوه‌ك ئێستا ئه‌نجامه‌كان ده‌رنه‌چووه.
خاك-ئاژانسە كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure