لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، له مه‌راسیمێكدا رێزی له رۆژنامه‌نووس و نووسه‌رو ئه‌رشیڤیستی ناوداری كورد جه‌مال خه‌زنه‌دار گرت. ئێواره‌ی 9-9-2018 پاش ئه‌وه‌ی مامۆستا جه‌مال خه‌زنه‌دار به سه‌ردانێك گه‌ڕابوویه‌وه بۆ كوردستان، لقی سلێمانی سه‌ردانه‌كه‌ی قۆسته‌وه‌و سكرتێری لق و ئه‌ندامانی لق سه‌ردانی مامۆستایان كرد‌و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له رۆژنامه‌نووسانی سلێمانیدا دانیشتنێكیان سازكرد‌و له‌گه‌ڵ لۆگۆی لقی سلێمانیدا چه‌پكه‌گوڵی رێز‌و وه‌فاو ژماره‌یه‌ك له كتێبه چاپكراوه‌كانی پایته‌ختی رۆشنبیرییان پێشكه‌ش به خه‌زنه‌دار كرد. مامۆستا جه‌مال خه‌زنه‌دار رۆژنامه‌نووس و نووسه‌ری بواری رۆژنامه‌وانی و ئه‌رشیڤیست و دانه‌ری ئینسكلۆبیدیای رۆژنامه‌وانی كورد، زیاتر له په‌نجا ساڵه سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌و لێكدانه‌وه‌و ئه‌رشیڤ و ئینسكلۆبیدیای رۆژنامه‌گه‌ری كوردیه‌و له‌م بواره‌دا به یه‌كێك له شۆڕه‌سوارانی بواره‌كه داده‌نرێت كه شایه‌نی هه‌موو رێز‌و وه‌فاو پێزانینێكه له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نووسانی كوردستانی گه‌وره‌وه. له‌و ئێواره دانیشتنه‌دا سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نووسان به‌رهه‌م و خه‌رمان و به‌ری ره‌نجی نیو سه‌ده‌ی خه‌زنه‌داریان به‌رز نرخاند‌و لقی سلێمانیش به ناوی هه‌موو رۆژنامه‌نووسانه‌وه سوپاسی ئه‌و قه‌ڵه‌مه به بڕشته‌ی كرد‌و هیوای ته‌مه‌ن درێژی و له‌شی ساغی و سه‌ركه‌وتنی بۆ مامۆستا جه‌مال خه‌زنه‌دار خواست. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure