زانایانی دانیمارك له‌پاش كۆمه‌ڵێك تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر نه‌خۆشی خڵه‌فان، دڵنیاییاندا كه ده‌توانرێت 10 ساڵ پێش نه‌خۆشییه‌كه پێشبینی بكرێت. گۆڤارێكی پزیشكی كه‌نه‌دی، كۆمه‌ڵێك هۆكاری بڵاوكرده‌وه كه زانایان پێیگه‌یشتوون و توشبوون به نه‌خۆشی خه‌ڵه‌فان ده‌رده‌خات. له گرنگترین ئه‌و هۆكارانه: ته‌مه‌ن و ره‌گه‌زو جیاوازی خانه‌كان كه رژێمی ئه‌پۆلیپۆپرۆتین پێكده‌هێنێت و به چه‌ندین شێوه‌ی جیاواز هه‌یه، به‌ڵام شێوه‌ی ئه‌پۆ ئی 4 یه‌كێك له هۆكاره‌كانی به‌رپرس له مه‌ترسی توشبوون به‌و نه‌خۆشیه‌یه‌و زانایان ده‌توانن له‌ڕێی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م نیشانانه پێشبینی توشبوون به‌و نه‌خۆشییه بكه‌ن. ئافره‌تان زیاتر ئه‌گه‌ری توشبوونیان به‌و نه‌خۆشییه هه‌یه‌و به سه‌ردانیكردنی به‌رده‌وامی پسپۆڕی تایبه‌ت به‌و نه‌خۆشییه ده‌توانرێت بنه‌بڕ بكرێت و پارێزراو بیت له‌و نه‌خۆشیه‌ی كه نیشانه‌كانی 10 ساڵ پێش توشبوون پێی ده‌رده‌كه‌وێت. هه‌روه‌ها زانایان دڵنیایی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌ده‌ن ئه‌گه‌ر زوو دركی پێبكرێت و دیارده خراپه‌كانی وه‌ك جگه‌ره‌كێشان و خه‌مۆكی و فشاری خوێن و شه‌كره و قه‌ڵه‌وی و له‌ده‌ستدانی بیستن چاره‌سه‌ربكرێن، ده‌بێته هۆی دواخستنی په‌ره‌سه‌ندنی نه‌خۆشییه‌كه. خاك – سیڤا ئازاد س: روسیا توده‌ی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure