چین گه‌وره‌ترین كێڵگه‌ی وزه‌ی خۆر له جیهاندا له‌خۆده‌گرێت، به‌ناوبانگترینیشیان كێڵگه‌یه‌كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی داتۆنگ كاونتی كه له شێوه‌ی دوو ورچی پاندا دروستكراوه‌و ئه‌گه‌ر له‌نێو فڕۆكه‌وه ته‌ماشای بكه‌ین زۆر به‌ڕوونی دیاره. ئه‌م كێڵگه گه‌وره‌یه پێكدێت له هه‌زاره‌ها پارچه‌ی وزه‌ی خۆر‌و به‌بڕی 100 مێگاوات وزه به‌رهه‌مده‌هێنێت. به‌ڵام گه‌وره‌ترین كێلگه‌ی وزه‌ی خۆر له چین و جیهاندا كێڵگه‌ی تینگه‌ره، كه پێكهاتووه له ملیۆنه‌ها پارچه‌ی به‌رهه‌مهێنانی وزه كه ده‌گاته 1500 مێگاوات. چین له پله‌ی یه‌كه‌مدایه له جیهاندا بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی خۆر‌و كۆی گشتی ده‌گاته 130 گێگاوات، به رێژه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر فه‌ره‌نساو ئینگلته‌را ئه‌م توانایه‌یان هه‌بێت ده‌توانن به‌ته‌واوی ده‌ستبه‌رداری هه‌موو جۆره‌كانی تری سه‌رچاوه‌ی وزه ببن. هه‌روه‌ها چین به یه‌كه‌م وڵاتی جیهان داده‌نرێت له به‌رهه‌مهێنانی ته‌كنه‌لۆژیای وزه‌ی خۆرداو 60%ی كۆی گشتی كه‌ره‌سته‌ی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی خۆر له چین به‌رهه‌مدێت. خاك – سیڤا ئازاد س: ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure