له ماوه‌ی 72 سه‌عاتی رابردوودا چه‌ندین بوومه‌له‌رزه باشووری رۆژھه‌ڵاتی ئێرانیان ھه‌ژاندووه‌و به‌ھۆیانه‌وه سێ كه‌س بوونه‌ته قوربانی و سه‌دان یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونیش زیانیان به‌ركه‌وتووه. عه‌بدوڵڵا شه‌ھنوازی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی قه‌یرانه‌كان له پارێزگای سیستان و بلوجستان رایگه‌یاندووه: له‌رۆژی ھه‌ینییه‌وه 300 بوومه‌له‌رزه له شاری ئیرانشه‌ھریان داوه كه به‌رزترینیان 5.6 پله بووه به پێوه‌ری رێخته‌ر. وتیشی: بوومه‌له‌رزه‌كان زیانی به سه‌دان یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون گه‌یاندووه، به‌وھۆیه‌شه‌وه ھاووڵاتییه‌ك گیانی له‌ده‌ستداوه و دووانی تریش برینداربوون. شاری ئیرانشه‌ھر 337 كیلۆمه‌تر له ناوه‌ندی پارێزگاكانی سیستان و بلوجستانه‌وه دووره. خاك - ئاژانسه‌كانی ئێران
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure