خانمان بۆ جوانكاری خۆیان كۆمه‌ڵێك كه‌ره‌سته به‌كارده‌هێنن، یه‌كێك له‌و كه‌ره‌ستانه‌ش برژانگی ده‌ستكرده، به‌ڵام ده‌بێت بزانرێت كه جگه له جوان ده‌ركه‌وتنی چاو، زیانه‌كانی چین؟ له‌وباره‌یه‌وه، د.توانا محه‌مه‌د سه‌روه‌ت پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی پێست وتی: برژانگی ده‌ستكرد ئه‌م زیانانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه: 1- برژانگی ده‌ستكرد ده‌بێته هۆی هه‌وكردنی چاو. 2- زۆر به‌كارهێنانی ره‌نگه ببێته هۆی زیانگه‌یاندن به چاو و ته‌نانه‌ت تا راده‌ی نابینابوون. 3- به‌كارهێنانی برژانگی ده‌ستكرد ره‌نگه ببێته هۆی هه‌ڵوه‌رینی برژانگه‌كانی خۆت. 4- ئه‌و مادده‌ی كه بۆ جێگیركردنی برژانگه ده‌ستكرده‌كه به‌كارده‌هێنرێت زیانی بۆ ته‌ندروستی چاو هه‌یه. 5- برژانگی ده‌ستكرد كارده‌كاته سه‌ر بێهێزكردن و هه‌ڵوه‌رینی برژانگی سروشتی. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure