پێستی ژێر چاو پێكهاتووه له چینێكی ته‌نك و هه‌ستیار، زووتر له ناوچه‌كانی تری ڕووخسار دووچاری گۆڕانی ره‌نگ و چرچبوون یان ڕه‌شی ده‌بێت، ئایا هۆكارو چاره‌سه‌ره‌كان كامانه‌ن؟ له‌وباره‌یه‌وه، د.ئه‌یوب عه‌بدولحه‌مه پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی پێست به سایتی خاكی راگه‌یاند كه هۆكاره‌كانی ڕه‌شبوونی ژێر چاو بریتین له: 1- بۆماوه‌یی 2- كه‌مخوێنی (به‌تایبه‌ت له خانماندا به‌هۆی سوڕی مانگانه) 3- كه‌مخه‌وی و خۆماندووكردن 4- كه‌مبوونه‌وه‌ی كۆلاجینی پێست به‌هۆی هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نه‌وه 5- تیشكی خۆر‌و هه‌ندێك نه‌خۆشی هه‌ستیاری پێست چاره‌سه‌ر: 1- ڕێخستنی كاتی خه‌و و پشوودان 2- به‌كارهێنانی دژه‌خۆری گونجاو و كرێمی تایبه‌ت به ژێر چاو 3- به‌كارهێنانی پلازمای خوێن ئێستا بووه‌ته یه‌كێك له كاریگه‌رترین چاره‌سه‌ری ئه‌م حاڵه‌ته خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure