"ڕۆبۆته‌كه‌م ئه‌و هه‌سته‌م بۆ سازده‌كات كه قه‌ت له‌بیر نه‌كراوم" ڕۆبۆته پێكبه‌ستراوه‌كان له‌ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه كه ده‌توانن ده‌نگ و ڤیدیۆ به ڕاسته‌وخۆیی بگوازنه‌وه، ڕۆژ به‌ڕۆژ به‌ره‌وپێش ده‌چن. له نوێترین جۆریشیاندا یارمه‌تی ئه‌و منداڵه نه‌خۆشانه ده‌ده‌ن كه له ماڵه‌وه‌ن تا له‌گه‌ڵ مامۆستاكان، بنه‌ماڵه‌و هاوڕێكانیان په‌یوه‌ندی سازبكه‌ن. زوو جانسۆن، منداڵێكی 16 ساڵانه كه له ته‌مه‌نی 12 ساڵییه‌وه به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه نه‌یتوانیوه بچێته قوتابخانه. ئه‌م منداڵه له‌ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه توانی درێژه به خوێندنه‌كه‌ی بدات، به‌ڵام جێگه‌ی هاوڕێكانی له دنیای ڕاسته‌قیندا به بۆشی مایه‌وه. له سێ مانگی ڕابردووه‌وه جانسۆن چیتر ته‌نها نییه‌و له‌گه‌ڵ ڕۆبۆته‌كه‌ی له پۆله‌كاندا به‌شداری ده‌كات. ئه‌م ڕۆبۆته ژیكه‌ڵانه‌یه ناوی AV1ــه‌و كاتێك جانسۆن پرسیار ده‌كات ڕۆبۆته‌كه سه‌ری ده‌له‌قێنێت. جانسۆن ده‌ڵێت: ژیانمی پڕكردووه له هه‌یه‌جان و ئه‌و هه‌سته‌م پێده‌دات كه قه‌ت له‌بیر نه‌كراوم. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure