زانایانی زانكۆی ماكماسته‌ری كه‌نده‌دا ئاشكرایانكرد : هه‌ندێك جۆری گۆشتی سوور باشن بۆ كاری دڵ و شاده‌ماره‌كان. ئه‌و زانایانه له‌توێژینه‌وه‌یه‌كیاندا كه نزیكه‌ی 218 هه‌زار كه‌س به‌شدارییان تێدا كرد و كران به‌پێنج گروپه‌وه به پێی سیستمی خۆراكیان، دواتر ئه‌نجامه‌كان به‌راورد كران به‌پێی خشته‌یه‌ك كه ئاماژه‌ی ده‌دا به مادده‌كان و هه‌ریه‌كه‌یان له‌ژه‌مه‌كانی ڕۆژانه‌یاندا وه‌ریانده‌گرت. به‌پێی توێژه‌ره‌وه‌كان، سیستمی خۆراكیی دروست 18 خاڵ یان زیاتری به‌ده‌ستهێنا، له‌كاتێكدا سیستمه خۆراكییه خراپه‌كان وه‌ك پارێزی خۆراكیی كه ته‌نها پشتیان به پرۆتینی ئاژه‌ڵی به‌ستبوو ته‌نها 11 خاڵ یان كه‌متریان به ده‌ستهێنا. پاشان به‌رواردێكیان كرد له‌نێوان جۆری سیستمه خۆراكییه‌كان‌و په‌یوه‌ندیان به‌نه‌خۆشیی دڵ و شاده‌ماره‌كان، دواتر زاناكان ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌یان ده‌ستگیر بوو كه به‌ر له تاقیكردنه‌وه‌كانیان پێشبینیان كردبوو ، به شێوه‌یه‌ك خۆراكه‌كانی وه‌ك سه‌وزه‌و چه‌ره‌س و پاقله‌مه‌نیه‌كان و شیر‌و ماسیی پشكی هه‌بوو له كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی مردنی پێشوه‌خته به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كانی دڵه‌وه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا نوێ بوو ئه‌وه بوو كه گۆشتی سووری تازه و نه‌برژاو بوو، كه ده‌ركه‌وت به سوده و دڵ و شاده‌ماره‌كان له نه‌خۆشیی مه‌ترسیدار و كوشنده ده‌پارێزێت. سه‌رچاوه: الصحە والحیاە
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure