قۆڵۆن ئه‌و ئه‌ندامه‌ی جه‌سته‌یه كه په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی زۆری هه‌یه به ته‌ندروستی هه‌موو به‌شه‌كانی جه‌سته و كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی تر و ته‌نانه‌ت باری ده‌روونیش، گه‌ر قۆڵۆنی كه‌سێك نه‌خۆش بێت ئه‌وا كه‌سه‌كه تووشی زۆر كێشه‌ی ته‌ندروستی ده‌بێت و له‌ڕووی ده‌روونیشه‌وه هه‌ست به بێزاری و ناجێگیری ده‌كات. یۆنانیه كۆنه‌كان ده‌ڵێن «مردن له قۆڵۆنه‌وه ده‌ست پێده‌كات» و ئێستاش زانست ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه، ته‌نها له ئه‌مه‌ریكادا زیاتر له ٥٠ ملیۆن كه‌س كێشه‌ی قۆڵۆن و ڕیخۆڵه‌یان هه‌یه، كێشه له قۆڵۆندا ده‌بێته هۆی زۆر كێشه‌ی وه‌ك كه‌م خه‌وی، سه‌رئێشه، دروستبوونی زیپكه، قه‌بزی، دڵه‌كزێ و زۆر كێشه‌ی تر. ڕێگای سروشتی زۆره بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی قۆڵۆن و له نێوانیشیاندا گیراوه‌ی سێ‌و و هه‌نگوین كه ئاماده‌كردنی له ماڵه‌وه زۆر ئاسانه و قۆڵۆن له ژه‌هره‌كان ڕزگار ده‌كات. پێكھاته‌كان بریتیه له: • كوپێك ئاو • یه‌ك كه‌وچكی چێشت ھه‌نگوینی خۆماڵی • یه‌ك كه‌وچكی چێشت تۆوی شیا • یه‌ك كه‌وچكی چێشت تۆوی كه‌تان • یه‌ك سێ‌و شێوازی ئاماده‌كردن: هه‌موو پێكهاته‌كان له ئامێری تێكه‌ڵه‌دا دابنێ تاوه‌ك یه‌ك ده‌گرێت و به‌باشی تێكه‌ڵ ده‌بێت، ئه‌م گیراوه‌یه له‌سه‌ر گه‌ده‌ی ناشتا بخۆره‌وه له به‌یانیاندا بۆ ڕزگاربوون له ژه‌هره‌كان.
خاك- ئاژانسەكان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure