12/9/2018 09:07 AM

دیداری رۆشنبیری و هونەری دیلان دەستیپێكرد

رۆژی 11-9-2018 بە ئامادەبوونی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد و لێپرسراوانی حزبی و حكومی و ڕوشنبیران، لە تەلاری هونەر له‌ شاری سلێمانی، كتێبخانەی گشتی سلێمانی بە هاوكاری دەزگای میدیایی كوردسات دیداری ڕۆشنبیری و هونەری دیلانی بۆ مامۆستا محەمەد ساڵح دیلان سازكرد.

لە دیدارەكەدا لە چەند وتەیەكدا باس لە گەورەیی كەسێتی هونەرمەندو نوسەرو سیاستمەداری كورد (حەمە ساڵح دیلان) كراو ئاماژە بەوەشكرا كە دیلان لە ماوەی ژیانی خۆیدا گەلێك چەرمەسەری و نەهاتی لەسەر هەڵوێستە سیاسیەكانی لێ بەسەرهاتووەو تەنانەت كاردانەوەی لەسەر هونەرەكەشی دروست كردووە.

هەر لەو مەراسیمەدا خەڵاتی ڕێزو پێزانین لەلایەن خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پێشكەش بە ئەختەر خانی هاوژینی مامۆستا حەمە ساڵح دیلان كرا.

لە بەشێكی تری دیدارەكەشدا بە هاوبەشی چەند دەزگایەكی بڵاوكراوەی پەرتوك نمایشی بەشێك لەو بڵاوكراوانە كرا كە بۆ یەكەمینجارە بڵاوكراونەتەوە.

دیدارەكە رۆژانی 11 تا 14ی ئەم مانگە به‌رده‌وام دەبێت.

خاك








زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved