پێست گرنگترین به‌شی له‌شی مرۆڤه كه سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی له‌شی داپۆشیوه‌و پێویسته به‌رده‌وام پارێزگاری لێبكرێت، تا هه‌میشه به جوانی و سه‌رنجڕاكێشی و ته‌ندروستی بمێنێته‌وه، به‌تایبه‌ت پێستی ده‌موچاو؟ چه‌ند رێنماییه‌كی سه‌ره‌كی هه‌یه كه پێویسته خانمان په‌یڕه‌وی بكه‌ن، چونكه به‌درێژایی ته‌مه‌ن پێست روبه‌ڕووی تیشكی خۆر‌و گه‌رماو سه‌رماو گۆڕانی وه‌رزه‌كان ده‌بێته‌وه. له‌باره‌ی پاراستنی پێسته‌وه د.توانا محه‌مه‌د سه‌روه‌ت پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی پێست به سایتی خاكی راگه‌یاند كه گرنگه ئه‌م رێنماییانه‌ی خواره‌وه په‌یڕه‌و بكرێت: 1- ئه‌و خاولیه‌ی یان ئه‌و پارچه‌یه‌ی به‌كاریده‌هێنیت بۆ وشككردنه‌وه‌ی رووخسار، هه‌فتانه پاكبكرێته‌وه‌و بشۆرێت، چونكه زه‌یتی سروشتی روخسارتی پێوه‌یه‌و ره‌نگه به‌كتریاو میكرۆبی له‌سه‌ر نیشتبێت، ئه‌وه‌ش پێست توشی نه‌خۆشی ده‌كات. 2- رۆژانه ماكیاژی روخسارت پاكبكه‌ره‌وه، با ماكیاژی ڕۆژی ڕابردوو به رووخسارته‌وه نه‌مێنێته‌وه، چونكه زیان به ته‌ندروستی پێست ده‌گه‌یه‌نێت و توشی هه‌وكردن و به‌كتریای پێستت ده‌كات. 3- هه‌وڵبده هه‌میشه پێستی رووخسار دووربێت له‌و كرێم و ده‌رمان و شامپۆیانه‌ی بۆ قژ به‌كاریده‌هێنێت، چونكه ره‌نگه مادده‌ی كیمیایی به‌هێزی تێدا به‌كارهێنرابێت و زیان به پێست بگه‌یه‌نێت. 4- ئاگاداربه هه‌رگیز به‌ده‌ستی پیسه‌وه ده‌ست له پێستی روخسار مه‌ده، چونكه ره‌نگه میكرۆبی پێوه‌بێت و بگوێزرێته‌وه بۆ پێستی ده‌موچاوت. 5- به كلێنسی ته‌ڕ هه‌میشه قه‌پاغی ده‌وری ئه‌و كرێم و ده‌رمانانه بسڕه كه به‌كاریده‌هێنێت، ته‌نانه‌ت ته‌له‌فۆنه‌كه‌شت، چونكه ره‌نگه به‌كتریای خراپی له‌سه‌ر كۆبوبێته‌وه‌و له‌گه‌ڵ لێدانی كرێمه‌كه له ده‌موچاوت به‌كتریای ده‌وری قه‌پاغی كرێمه‌كه تێكه‌ڵبێت و زیان پێبگه‌یه‌نێت. خاك - تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure