گۆرانیبێژو ئه‌ستێره‌ی ئه‌مریكی له‌یدی گاگا له فێستیڤاڵی تۆرۆنتۆی سینه‌مایی له كه‌نه‌دا له‌سه‌ر فه‌رشی سوور وه‌ستاو درێسێكی ره‌شی له‌به‌ردا بوو له دیزاینی جۆرجیۆ ئه‌رمانی بوو، هه‌روه‌ها كڵاوێكی پوله‌كه‌یی له‌سه‌ردا بوو. به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆر سه‌رنجڕاكێش بوو گواره‌كانی بوون كه نرخه‌كه‌ی 50 ملیۆن دۆلار بوو. گواره‌كه له 342 ئه‌ڵماسی ده‌گمه‌نی عه‌یاری 25 قیرات پێكهاتبوو، كه له جیهاندا ده‌گمه‌نه، پێش گاگا له ساڵی 2017 ئه‌كته‌ری جیهانی چارلیز سیرۆن له گوێی كردبوون، تائێستا نمایش نه‌كراوه بۆ فرۆشتن، شێوه‌ی هه‌ر تاكێكیان جیاوازه، یه‌كێكیان له‌شێوه‌ی دڵدایه‌و ئه‌وی تریان له‌شێوه‌ی فرمێسكه. شایانی باسه، له‌یدی گاگا به‌شداره له فێستیڤاڵه‌كه‌دا به فیلمێكی نوێ به‌شداری كردووه به ناوی a star born كه برادلی كوپه‌ر رۆلی سه‌ره‌كی له‌گه‌ڵ ده‌بینێت. خاك – سیڤا ئازاد س: له‌یالینا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure