12/9/2018 04:09 PM

پرۆژەیەک مێژوو و کلتوری گوندەکان دەپارێزێت

 

زانیار محەمەد

پڕۆژەی کۆکردنەوەی مێژوو و کلتوری گوندەکانی کوردستان پڕۆژەیەکی تاکەکەسی گشتییە و ئامانجی پڕۆژەکەش کۆکردنەوەی زانیارییە لەبارەی سەرجەم گوندەکانی کوردستان و لە ماوەی ڕابردوشدا سێیەمین کتێبی پرۆژەکە کە تایبەت بوو بە سی و سێ گوندی ناحیەی بەمۆ چاپ وبڵاوکرایەوە. ئیسماعیل حاجی زەڵمی خاوەند بیرۆکە و سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە بە کوردستانی نوێی وت؛»چەند ساڵێکە سەرقاڵی کۆکردنەوەی زانیاریم لەسەر گوندەکانی کوردستان و تاکوو ئێستا سێ پەرتووکی پڕ زانیاریمان ئامادەکردووە و لە سەرەتادا بە کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر گوندەکانی هەورامان دەستمان پیێکرد کە خۆیی لە زیاتر لە بیست و پێنج گوند دەبینێتەوە و پەرتوکێکمان لەوبارەیەوە بڵاوکردوەتەوە .
باسی لەوەش کرد؛ لە قۆناغێکی دیکەدا هاتووین بۆ قەزای شارەزوور لەوێش لە دووساڵی ڕابردوودا پەرتوکێکمان لێ چاپ کردووە بەناوی فەرهەنگی شارەزوور کە خۆیی دەبینێتەوە لە زانیاری لەسەر ٤٨ گوندی شارەزوور بەڵام بەهۆیی پێنەدانی زانیاری و هەندێک گیر و گرفتەتەوە، توانیمان زانیاری تەنها لەسەر گوندیان بدۆزینەوە و لەچوارچێوەی کتێبێکدا بەناوی فەرهەنگی شارەزوور لە چاپی بدەین، لە ئێستاشدا پرۆژەی سێیەمان بریتی بوو لە گوندەکانی ناحیەی بەمۆ کە لە سیازدە گوند پێکهاتووە».
سەرپەرشتیاری پرۆژەکە لەبارەی شێوازی کۆکردنەوەی زانیاریەکان ڕونیکردوە:» لە هەر قۆناغێکدا بە هاوکاری دانیشوویەکی ناوچەکان زانیاریەکان کۆدەکەمەوە وئێمە هەوڵ دەدەین ئەو زانیارییانە کۆبکەینەوە کە پەیوەندیان بە لاینە میژووی کلتووریەکانی گوندەکەوە و سەرەتا لە ڕووە ئیداریەکانەوە ئەوەی زانیاری هەبێت کۆیدەکەینەوە و دواتریش بە شێوەیەکی مەیدانی لە ڕێگایی تەیمە جیاوازەکانمانەوە لە هەر گوندێک تەواوی زانیاریەکان کۆدەکرێنەوە و بەشێوەیەکی زانستیانە هەوڵ دەدەین زانیاریەکان پشتڕاست بکەینەوە «.
ئیسماعیل حاج زەڵمی لەبارەی ڕێگرییەکانی پرۆژەکەوە وتی:» لەڕاستیدا چەند ڕێگریەک بە درێژایی پرۆژەکە هەبووە، بە تایبەت پێنەدان و نەبوونی زانیاری لەلایی لایەنە پەیوەندیدارەکان هەروەها بەشێکی دیکەشیان ئامادە نەبوونی دانیشتوانی ناوچەکە لە پێدانی زانیاریدا و خۆ دورخستەوە لەم پڕۆژەیە بوو».
ئێمە هەوڵمانداوە خۆمان لەو زانیاریانە دوور بخەینەوە کە کێشە کۆمەڵایەتیەکان زیندوو دەکەنەوە ئێمە هەوڵمانداوە خۆمان لەو زانیاریانە دوور بخەینەوە کە کێشە کۆمەڵایەتیەکان زیندوو دەکەنەوە




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved