13/9/2018 09:20 AM

به‌ ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی وۆركشۆپێكی وه‌رزشی به‌ڕێوه‌ده‌چێت

به‌ ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وۆركشۆپێك بۆ ده‌ستنیشانكردنی گرفته‌كانی وه‌رزش له‌ هه‌رێمی كوردستان و رێگاكانی چاره‌سه‌ر ئه‌نجامده‌درێت.

وۆركشۆپه‌كه‌ ئه‌مڕۆ 13-9-2018 له‌ هۆڵی های كریس له‌ سلێمانی ده‌ستپێده‌كات و له‌لایه‌ن تیمی وه‌رزشی قوباد تاڵه‌بانییه‌وه‌ ئاماده‌كارییه‌كان كراون.

جێی ئاماژه‌یه‌، ئه‌مه‌ بۆ یه‌كه‌مجاره‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ وۆركشۆپێكی له‌و شێوه‌یه‌دا په‌نجه‌ بخرێته‌سه‌ر گرفته‌كانی وه‌رزش له‌ كوردستان و رێگاكانی چاره‌سه‌ر.

خاك






زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved