13/9/2018 09:22 AM

به‌سڕه‌.. 60 هه‌زار كه‌س ژه‌هراوی بوون

له‌ سنووری پارێزگای به‌سڕه‌ 60 هه‌زار كه‌س به‌هۆی پیسبوونی ئاوی خواردنه‌وه‌ ژه‌هراوی بوون.

مه‌هدی ته‌میمی سه‌رۆكی رێكخراوی مافی مرۆڤ له‌ به‌سڕه‌ رایگه‌یاندووه‌: به‌هۆی پیسبوونی ئاوی خواردنه‌وه‌ 60 هه‌زار هاووڵاتی ژه‌هراوی بوون.

روونیشى كردووه‌ته‌وه‌: كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی ژینگه‌ییه‌و مه‌ترسیيه‌كی گه‌وره‌ی بۆ سه‌ر ژیانی هاووڵاتیان هه‌یه‌ له‌و سنووره‌.

باسی له‌وه‌ش كردووه‌: پێویسته‌ به‌زوويی ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ربكرێت.
 

خاك - ئاژانسه‌كان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved