فیلمی (ئه‌یلان)ی ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر كه به سپۆنسه‌ری زانكۆی نۆلج به‌رهه‌مهێنراوه، له فێستیڤاڵێكی سینه‌مایی نێونه‌ته‌وه‌یی له وڵاتی به‌رازیل به‌شداری ده‌كات و كێبڕكێی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵات ده‌كات. ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر له‌باره‌ی به‌شداریكردنی فیلمه‌كه‌ی له‌و فێستیڤاڵه وتی: فیلمی (ئه‌یلان) له خولی چوارده‌هه‌مینی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌نیمه‌یشن له وڵاتی به‌رازیل به‌شداری ده‌كات و كێبڕكێی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی فێستیڤاڵه‌كه ده‌كات. وتیشی: فێستیڤاڵه‌كه له‌رۆژی 1-11-2018 ده‌ستپێده‌كات و تا 10-11-2018 به‌رده‌وام ده‌بێت. سه‌باره‌ت به چیرۆكی فیلمه‌كه ده‌رهێنه‌ر وتی: چیرۆكی فیلمه‌كه باس له ئه‌یلان كوردی ده‌كات كه له سوریا شه‌ڕ ده‌ستپێده‌كات له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی رێگه‌ی تاراوگه ده‌گرنه‌به‌رو به‌ره‌و توركیا به‌ڕێده‌كه‌ون، به‌ڵام له‌وێ به‌رله‌وه‌ی بگه‌ن به كه‌ناری ئارامی شه‌پۆله‌كانی ده‌ریا ده‌یكاته قوربانی. فیلمی سینه‌مایی (ئه‌یلان) له‌لایه‌ن جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر كاری ده‌رهێنانی بۆ كراوه‌و ئومێد رۆژ كاری مۆسیقای فیلمه‌كه‌ی جێبه‌جێ كردووه‌و هه‌روه‌ها ئالان رۆژبه‌یانی كاری گرافیك و دیزاینی فیلمه‌كه‌ی جێبه‌جێ كردووه. دواهه‌مین فیلمی سینه‌مایی ده‌رهێنه‌ر جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر فیلمێك بوو به ناوی (بێده‌نگی ئاسمان) كه له كه‌متر له ساڵێكدا له 54 فێستیڤاڵی سینه‌مایی جیهانیدا به‌شداری كرد‌و چه‌ندین خه‌ڵاتی به‌ده‌ستهێنا. جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر ره‌حمان له‌دایكبوی ساڵی 1983ی شاری هه‌ولێره، له ساڵی 2001ه‌وه ده‌ستیداوه‌ته كاری سینه‌مایی و له نزیكه‌ی 40 كورته‌فیلمدا یاریده‌ده‌ری وێنه‌گر بووه‌و له 13 فیلمی سینه‌مایی درێژیشدا یاریده‌ده‌ری وێنه‌گر بووه‌و له ساڵی 2010ه‌وه كاری ده‌رهێنانی سینه‌مایی ده‌كات. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure