13/9/2018 09:33 AM

بە خواردنی كوپێك چا رووخسارت لە پیربوون بپارێزە

چای سەوز سوودێكی زۆرو جۆراوجۆری هەیە بۆ جوانی و تەندروستی پێست، رۆژ لەدوای رۆژیش سوودی زیاتری ئاشكرا دەكرێت، لەم كۆتاییانەشدا سوودێكی گرنگتری دەركەوت ئەویش بۆ رێگریكردن لە چرچولۆچی پێست و سوتانی چەوری لەش.

گرنگترین سوودەكانی:

چای سەوز دژی چرچبوونی پێستە، بەهۆی ئەوەی دژە ئۆكسیدە، هەروەها كاردەكات بۆ نەهێشتنی قڵیشاوی و سوربوونەوەو ئاوسانی پێست، بۆیە خواردنەوەی كوپێك چای سەوز رۆژانە یارمەتیدەرە بۆ مانەوەی پێست بە گەنجی.

چای سەوز هۆكارێكی باشە بۆ رێككردنەوەی لەش و پارێزگاری لە جوانی و پێست دەكات و یارمەتی شێداركردنەوەی دەدات.

دەبێتە هۆی نوێبوونەوەی پێست و خانە مردووەكانی سەرپێست لادەبات كە هۆكاری سەرەكییە بۆ دەركەوتنی چرچولۆچی پێست.

خاك - ئاژانسەكان 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved