به‌شێكی زۆری خانمان كێشه‌ی ده‌ركه‌وتنی زیپكه‌ی دوای موو لابردنیان هه‌یه، ڕه‌نگه ئه‌مه له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر جیاواز بێت، چونكه پێستی هه‌ندێك له خانمان هه‌ستیاره‌و به‌هۆی ئه‌و ئامڕازه‌ی به‌كاریده‌هێنێت بۆ موو لابردن توشی ئه‌و حاڵه‌ته ده‌بێت. له‌مباره‌یه‌وه د.توانا محه‌مه‌د سه‌روه‌ت پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی پێست به سایتی خاك-ی راگه‌یاند: هه‌ندێك ڕێنمایی گرنگ هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌دوای موو لابردن پێست زیپكه دروست نه‌كات، ئه‌وانیش: 1- پێش لابردنی موو گرنگه پێسته‌كه به ئاوێكی شیله‌تێن بشۆیت، بۆ ئه‌وه‌ی له میكرۆب و به‌كتریا پاكبێته‌وه، پاشان پاككردنه‌وه‌ی ئامێری موو لابردنه‌كه به‌ته‌واوی یان دڵنیابوون له خاوێنی ئه‌و شیله یان هه‌ر ئامڕازێكی تر كه به‌كاریده‌هێنیت زۆر گرنگه. 2- هه‌موو ئه‌و ئامڕازانه تاقیبكه‌ره‌وه كه بۆ موو لابردن به‌كاردێت، تا دڵنیابیته‌وه له‌وه‌ی كامیان له‌گه‌ڵ پێستی تۆ گونجاوه‌و كه‌متر توشی حه‌ساسیه‌ت و زیپكه‌ت ده‌كات. 3- پاش لابردنی مووه‌كه ئه‌توانیت كرێمی نه‌رمكه‌ره‌وه به‌كاربهێنیت، چونكه ڕێگا له حه‌ساسیه‌ت و دروستبوونی زیپكه ده‌گرێت. 4- ده‌توانرێت ده‌رمانی دژه به‌كتریا یان سه‌هۆڵ دوای لابردنی مووه‌كه به‌كاربهێنرێت. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure