زانایانی یابان لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان كه‌مخه‌وی و حه‌واندنه‌وه‌ی ته‌واوی له‌ش و كاردانه‌وه‌ی له‌ش كردووه، بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه‌مخه‌وی ئه‌گه‌ری زۆره ببێته هۆی توشبوون به جۆری دووی نه‌خۆشی شه‌كره‌و نه‌خۆشییه‌كانی جگه‌ر. گۆڤاری ئه‌مێریكان جۆرناڵ فیسیۆلۆجی ئاماژه‌ی به‌وه داوه، له‌ڕێی ئه‌و تاقیكردنه‌وانه‌ی لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان له‌سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه‌ی مشكی تاقیگه كردوویانه، كۆمه‌ڵه‌یه‌كیان به شه‌و ماوه‌ی شه‌ش كاتژمێر بێ خه‌و به‌ڕێكردووه‌و كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م ئاسایی خه‌وتوون و هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌كه‌ش خواردنی ته‌واویان دراوه‌تێ. زانایان ئاماژه‌یان به‌وه‌ش داوه، كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م رێژه‌ی شه‌كری به‌رزبووه‌ته‌وه‌و به‌مه‌ش له‌شیان ئه‌نسۆلینی زیاده‌ی ده‌رداوه‌و مه‌ترسی توشبوون به جۆری دووی نه‌خۆشی شكره‌یان له‌سه‌ربووه. هه‌روه‌ها خواردنیان زۆر خواردووه‌و توانای كۆنترۆڵكردنی رێژه‌ی خواردنه‌كانیان نه‌بووه، ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی تێكچوونی هه‌رس و قه‌ڵه‌وی و نه‌خۆشییه‌كانی جگه‌ره. خاك - سیڤا ئازاد س: روسیا توده‌ی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure