ئۆتۆمبێلی مه‌كلۆرێن سپیدته‌یل ده‌توانێت له كه‌متر له 2 چركه‌دا خێراییه‌كه‌ی بگاته 60 مایل له كاتژمێرێكدا. به‌پێی زانیاری سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان و له‌وانه كڕیارێكی ئۆتۆمبێله‌كه‌ش، ئه‌مجۆره ئۆتۆمبێله‌یان له دوو ڤێرژنی "4-Wheel Drive" و "Propulsion"ــدا تاقیكارییه‌كانی تێپه‌ڕاندووه. ده‌وترێت ئۆتۆمبێلی مه‌كۆرێن سپیدته‌یل له دوو چركه‌دا خێراییه‌كه‌ی ده‌گاته 100 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا، واته نیو چركه له بوگاتی شیرۆن خێراتر. گه‌ر ئه‌م هه‌واڵه ڕاست بێت ئه‌وه مه‌كلۆرێن سپیدته‌یل ده‌توانێت ڕكابه‌رێكی جددی بێت بۆ خێراترین ماتۆڕه‌كانیش. به‌پێی وته‌ی مه‌كلۆرێن، ئه‌م به‌ره‌هه‌مه نوێیه ده‌توانێت ڕێكۆردی خێرایی 391 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا ببه‌زێنێت. هه‌رچه‌ند زانیارییه‌كی زۆر له‌سه‌ر ورده‌كارییه‌كانی ئه‌م ئۆتۆمبێله له‌به‌رده‌ستدا نییه، به‌ڵام ئه‌وه ده‌زانرێت كه له جۆری هایبریده و وه‌ك باسده‌كه‌ن، لانیكه‌م یه‌ك مه‌كینه‌ی ئێلكتریكی هه‌یه‌و مه‌كینه به‌نزینییه‌كه‌شی ڤێرژنی پێشكه‌وتووی مه‌كینه‌ی 4 لیتری V8 ی توئین تۆربۆی 720S ـه كه نزیكه‌ی 1000 هێزی ئه‌سپ به‌توانایه. خاك – ئا/ سه‌مه‌ك كورده س: ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure