ئایا زۆر خواردنی برنج ده‌بێته هۆی قه‌ڵه‌وی و زۆری كێش و زیادبوونی نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كانی وه‌ك شه‌كره‌و به‌رزی فشاری خوێن و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ؟ بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه د.كامه‌ران ڕه‌سوڵ پسپۆڕی زانستی خۆراك و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی چه‌ند رێنماییه‌كی بۆ سایتی خاك روونكرده‌وه، ئه‌وانیش: 1- بڕو جۆری ئه‌و برنجه‌ی ده‌خورێت گرنگه له‌گه‌ڵ شێوازی لێنان و جۆر‌و بڕی ئه‌و زه‌یته‌ی یان ڕۆنه‌ی پێی لێده‌نرێت بگونجێت، شێوازی هه‌ڵه لێنان خواردنی بڕێكی زۆر ده‌بێته هۆی قه‌ڵه‌وی. 2- له‌گه‌ڵ برنجدا جۆر‌و بڕی ئه‌و شله‌و شێوازی لێنانی گرنگه، بۆ نموونه شله‌ی كوله‌كه وزه‌ی كه‌متر تێدایه له شله‌ی فاسۆلیا ، فاسۆلیای سه‌وز كه‌متر له فاسۆلیای وشك، شله‌كه چه‌ور لێنراوه یان گۆشتی تێدابێت، یان بوونی مریشك و گۆشت به‌جیا، ئه‌وا ده‌بێت ته‌نها پارچه‌یه‌ك بخورێت. 3- بڕی ڕێگه‌پێدراو له برنج له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر ده‌گۆڕێت و به‌گوێره‌ی بڕی پێویستی له‌ش له وزه له‌ڕێگه‌ی هه‌موو جۆره‌كانی خواردن و خواردنه‌وه‌كان ده‌گوڕێت و په‌یوه‌سته به كێش و باڵا‌و ڕێژه‌ی بارستایی له‌ش و ته‌مه‌ن و جۆری كار‌و ئه‌نجامدانی وه‌رزش و جوڵه‌و بوونی نه‌خۆشی درێژخایه‌نه‌وه. 4- یه‌ك كوپ برنجی ده‌نك درێژ بڕی وزه‌ی كه‌متر تێدایه له برنجی خڕ، برنجی بۆر له برنجی سپی له‌ڕووی ته‌ندروستیه‌وه زۆر باشتره به‌ڵام كه‌مێك وزه‌ی زیاتر تێدایه. 5- ئه‌وه‌ی ده‌بێته هۆی زیادبوونی كێش بریتییه له خواردنی بڕێكی زۆر له برنج ڕۆژانه ژه‌مێك یان زیاتر، به‌كارهێنانی بڕێكی زۆر له زه‌یت یان ڕۆن له‌كاتی لێنانیدا، خواردنی گۆشت و مریشك و په‌له‌وه‌ر له‌گه‌ڵیدا، نه‌خواردنی زه‌ڵاته پێش برنجه‌كه شانبه‌شانی هۆكاره‌كانی تری قه‌ڵه‌وی وه‌ك كه‌می جوڵه، وه‌رزش نه‌كردن، شه‌ونخوونی. سه‌باره‌ت به برنجی كوردی له‌ڕووی ته‌ندروستیه‌وه د. كامه‌ران ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه برنجی كوردی زۆر باشتره، به‌ڵام ئه‌م ڕاستیانه نابێت له‌یادبكرێن: 1- بڕی به‌رهه‌مهێنانی كه‌مه‌و هه‌مان كولیتی برنجه كوردیه‌كه‌ی جاران نیه به‌هۆی گۆڕانكاری له شێوازی كشتوكاڵ و پێكهاته‌ی خاكه‌وه. 2- كاتێك ده‌وترێت برنجی كوردی باشتره مانای ئه‌وه نیه زۆری لێ بخورێت یان هه‌موو ڕۆژێك بخورێت. 3- برنجی كوردی بڕێكی زیاتر وزه‌ی تێدایه چونكه ده‌نكه‌كانی ورده‌و زیاتری لێ ده‌خورێت. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure