كۆمپانیای ڤۆلڤۆی سویدی، دووهه‌م به‌رهه‌مهێنه‌ری گه‌وره‌ی ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر، جۆرێكی نوێی ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر ئه‌لیكترۆنی دروستده‌كات كه پێویستی به شۆفێر نییه. ئامانجی ئه‌م كۆمپانیایه ئه‌وه‌یه كه وه‌ڵامی داخوازییه‌كان له سه‌رده‌می بازرگانی ئه‌لیكترۆنی و هه‌روه‌ها كه‌می شۆفیری بارهه‌ڵگره‌كان بێت. ڤۆڵڤۆ ده‌ڵێت كه بارهه‌ڵگره‌كه كابینه‌ی شۆفێری نابێت و ئێستا سه‌رقاڵی په‌ره‌پێدانین، به‌ڵام ئاشكرای نه‌كرد كه‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه ده‌كه‌وێته به‌رده‌ست. سه‌ره‌تا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كه له ناوه‌نده لۆجیستیكییه گه‌وره‌كان و ده‌روازه‌كان كه‌ڵك له‌م بارهه‌ڵگره وه‌ربگیرێت. چونكه بارهه‌ڵگره‌كان له ده‌ره‌وه‌ی شاره قه‌ره‌باڵغه‌كان زیاتر به‌كاردێن، ته‌كنه‌لۆژی زیره‌كی ئۆتۆمبێلی ئه‌لیكترۆنی له‌مجۆره ئۆتۆمبێلانه‌دا باشتره. خاك – ئا/ سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure