شاره‌زایه‌كی رووسی له‌بواری باڵنده‌ی به‌تریقه‌كان رایگه‌یاند كه ئه‌مجۆره باڵنده‌یه له كه‌مبوونه‌وه‌دایه، به‌ڵام هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوچوونی له‌سه‌ر نیه. به‌گشتی هه‌موو جۆره‌كانی به‌تریق كه‌میان كردووه، به‌ڵام دۆخی به‌تریقی پاشایی و ئیمپراتۆری له هه‌موو جۆره‌كانی تر باشتره، ئه‌م كه‌مبوونه‌وه‌یه له‌ناوچوون نیه، چونكه ژماره‌ی به‌تریقه‌كان به ملیۆنه‌هایه. ئه‌م كه‌مبوونه‌وه‌یه به‌هۆی توانه‌وه‌ی سه‌هۆڵه‌كانی جه‌مسه‌ری به‌سته‌ڵه‌كی باشووره‌وه‌یه، هه‌روه‌ها گۆڕانی كه‌شوهه‌وا بووه‌ته هۆی گۆڕانی ڕێڕه‌وی باو به‌م هۆیه‌شه‌وه شوێنی ماسیه‌كان گۆڕاوه، بۆیه شوێنی ڕاوكردنی ماسی له به‌تریقه‌كان تێكه‌ڵ بووه. به‌تریقی ئه‌دێلی زۆرترین رێژه‌ی به‌تریقه‌و ئه‌گه‌ر رێژه‌كه‌ی به سه‌ده‌ها بوایه‌و كه‌می بكردایه بۆ نیوه، ئه‌وكات دۆخه‌كه مه‌ترسیدار بوو به‌ڵام كه ڕێژه‌كه‌ی به ملیۆنه‌ها بێت ئه‌وه مه‌ترسی له‌سه‌ر نیه. كه‌مترین جۆر جۆری هۆمبۆلته كه له كه‌ناره‌كانی چیلی و بیرۆو ئه‌رجه‌نتین ده‌ژی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا رێژه‌یان له كه‌مبوونه‌وه‌دایه، به‌ڵام له باخچه‌ی ئاژه‌ڵاندا به ڕێژه‌یه‌كی باش زیاد ده‌كه‌ن. خاك – ئا/ سیڤا ئازاد
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure