ئینستاگرام خه‌ریكی تاقیكردنه‌وه‌ی ڕێگه‌یه‌كه كه به‌كارهێنه‌ران بتوانن هاوڕێكانیان نه‌ك ته‌نها له وێنه‌كاندا به‌ڵكو له ڤیدیۆكانیشدا تاگ بكه‌ن. ئه‌م بژارده‌یه هاوشێوه‌ی تاگكردنه له وێنه‌دا، به‌ڵام له‌جیاتی داگرتنی ئایكۆنێكی بچوك له گۆشه‌ی خواره‌وه‌ی لای چه‌پ بۆ بینینی كه‌سه تاگكراوه‌كان، له تاگی ڤیدیۆدا دوگمه‌یه‌ك هه‌یه كه به‌سته‌رێكی تێدایه بۆ لیستی كه‌سه تاگكراوه‌كان. كاتێك ئه‌و دوگمه‌یه لێده‌ده‌ن، ده‌چنه لاپه‌ڕه‌یه‌كی تر كه ناونیشانه‌كه‌ی ئه‌مه‌یه: "ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌م ڤیدیۆیه‌دان" و هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و به‌كار‌هێنه‌رانه‌ی ئینستا له لیسته‌كه‌دا دێن كه به شێوه‌یه‌ك له فیلمه‌كه‌دا به‌شداربوون یان ئه‌و كه‌سانه‌ش كه له پۆستێره سه‌ره‌كییه‌كدا ئاگادارده‌كرێنه‌وه. ئه‌م بژارده‌یه له ئێستادا ته‌نها بۆ وه‌شانی مۆبایلی ئینستا به‌رده‌ست ده‌بێت و بۆ وه‌شانی كۆمپیوته‌ر هێشتا ناكه‌وێته به‌رده‌ست. خاك – ئا/ سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure